گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەریتانیا ڤاکسینەکەى ئۆکسفۆردی بۆ کۆرۆنا پەسەند کرد

2020.12.30 - 10:12
App store icon Play store icon Play store icon
بەریتانیا ڤاکسینەکەى ئۆکسفۆردی بۆ کۆرۆنا پەسەند کرد

ناس کورد-

حکومەتى بەریتانیا ڤاکسینی دژە کۆرۆنای زانکۆی ئۆکسفۆرد-ئاسترازینیکای بۆ بەکارهێنان پەسەند کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

حکومەتى بەریتانیا لە ڕاگەیەنراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە دەڵێت، "لەسەر پێشنیازی دەزگای پەسەندکردنی بەرهەمی دەرمان و تەندروستی ڤاکسینەکە پەسەند کراوە و لەم قۆناغەدا ڤاکسینەکە دەدرێتە ئەو کەسانەى مەترسی توشبوونیان لەسەرە."

 

دەشڵێت، "بەپێی لێکۆڵینەوە و تاقیکردنەوەکانی دەزگای پەسەندکردنی بەرهەمی دەرمان و تەندروستی ڤاکسینەکە سەلامەت و کاریگەری و باشە بۆ بەکارهێنان."

 

هاوکات وەزیری تەندروستیی بەریتانیا دەڵێت، "دڵنیاین لەوەى تاوەکو وەرزی بەهار قەیرانی کۆرۆنا کۆتایی دێت."

 

دەشڵێت، "پێدانی ڤاکسین ڕێگەی سەرەکیمان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکە."

 

هاوکات بۆریۆس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە وتی، "دەمانەوێت لە کەمترین ماوەدا زۆرترین کەس بە ڤاکسینەکە بکوتین."