گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناکۆکییەکانى هەرێم و بەغدا

بۆ کورد سیناریۆى تێپەڕاندنى یاساى قەرز ’’چاوەڕوانى پڕۆژەى بودجەیە’’

2020.12.30 - 09:58
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ کورد سیناریۆى تێپەڕاندنى یاساى قەرز ’’چاوەڕوانى پڕۆژەى بودجەیە’’

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى ئابورى و وەبەرهێنان لە پەرلەمانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ڕێکەوتن لە نێوان هەرێم و فیدراڵدا نەکرێت و ناکۆکیەکانیش بەردەوام بن لەسەر پڕۆژەى بودجە، سیناریۆى تێپەڕاندنى یاسای قەرز دووبارە دەبێتەوە و پڕۆژەکە بە زۆرینە تێدەپەڕێنرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

مازن فەیلى لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى "المدى" کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (30ى کانونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاندووە، ناکۆکى گەورە لە کۆبوونەوەکانى سەبارەت بودجە لەنێوان لایەنە سیاسیەکاندا سەرهەڵدەدات و ڕەنگە زیاتر لەیەک مانگ بخایەنێت.

 

ئەو پەرلەمانتارە پێشیوایە هەمان سیناریۆى تێپەڕاندنى یاسایى قەرزەکان دووبارە دەبێتەوە ئەگەر بێتوو ناکۆکییەکان لەسەر بەشە بودجەى هەرێم بەردەوام بێت ئەوا پەرلەمان پڕۆژە یاسای بودجەش بەزۆرینەى پەرلەمانى تێدەپەڕێنێت.

 

مازن فەیلى دەشڵێت، چەند ئەرکێکى دارایى تر کە ڕێککەوتنەکان بەسەر حکومەتى فیدراڵیدا سەپاندوویەتى دەبێتە هۆى بەرزکردنەوەى بەشە بودجەى هەرێم بەپێچەوانەى یاساکەوە لەوانەش زیادکردنى خەرجى کە بۆ یەکەمجار لەبودجەدا هاتووە، ئەویش ئەوەیە بەغدا کرێى گواستنەوەى نەوتى بەرهەمهێنراوى هەرێم و کەرکوک دەگرێتە ئەستۆ، پێشتریش ئەو پرسە ناکۆکى زۆرى لەسەر هەبوو و ڕێکەوتنى لەسەر نەکراوە.

 

ئەندامەکەى لیژنەى ئابوورى باسى لەوە کردووە، پڕۆژە بودجە چەند مافێکى کۆنى لەشایستە داراییەکانى هەرێم بەرجەستە کردووە لەساڵى 2014 ەوە تاوەکو 2019.