گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ یەکەمجار

بەرزترین ئامارى مردن بە کۆرۆنا لە ئەڵمانیا تۆمارکرا

2020.12.30 - 09:35
App store icon Play store icon Play store icon
بەرزترین ئامارى مردن بە کۆرۆنا لە ئەڵمانیا تۆمارکرا

ناس کورد-

بۆ یەکەمجار لە ئەڵمانیا زیاتر لە هەزار حاڵەتى نوێی مردن بە کۆرۆنا لەماوەى 24 کاتژمێردا تۆمارکرا، لەکاتێکدا ئەو وڵاتە پلانیداناوە بۆ دابەشکردنى زیاتر لە 1.3 پێکوتەى ڤاکسین لەکۆتایی ئەمساڵدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاژانسى "فرانس پرێس" (30ى کانونى یەکەمى 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ئامارەکانى پەیمانگاى رۆبەرت کوخ دەریدەخەن کە لەماوەى 24 کاتژمێردا 1129 مردن، 22 هەزار و 459 توشبووى نوێی کۆرۆنا لە ئەڵمانیا تۆمارکراوە.

 

تا ئێستا بەگشتى 32 هەزار و107 کەس بە پەتاى کۆرۆنا لە ئەڵمانیا گیانیان لەدەستداوە.

 

پەیمانگاکە دەڵێت، ئەو ئامارە هێشتا بەتەواوى راستەقینە نییە، لەبەرئەوەى دەسەڵاتدارانى تەندروستى بەشێک لەناوچەکانى ئەڵمانیا بەهۆى پشووى سەرى ساڵەوە ئامارەکانیان نەناردووە.

 

ئەڵمانیا لە ئێستادا روبەڕووى شەپۆلى دووەمى پەتاى کۆرۆنا بووەتەوە و ئەوەش ناچاریکردووە رێوشوێنى توند بگرێتەبەر.