گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

جۆرە نوێیەکەى کۆرۆنا گەیشتە ئەمریکاش

2020.12.30 - 09:11
App store icon Play store icon Play store icon
جۆرە نوێیەکەى کۆرۆنا گەیشتە ئەمریکاش

ناس کورد-

حاکمى ویلایەتی کوالۆرادۆی ئەمریکی ڕایگەیاند، بۆ یەکەمجار لە ویلایەتەکەیاندا توشبوویەکى جۆرە نوێیەکەى ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمار کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

جارید پۆڵیس حاکمى ویلایەتى کوالۆرادۆ (30ى کانونى یەکەمى 2020) لە توێتێکیدا "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکەم توشبوویان بە ڤایرۆسى گۆڕاوى کۆڤید 19 (بی 7.1.1) تۆمار کردووە لە ویلایەتەکەیاندا.

 

بەپێی وتەى بەرپرسانى تەندروستى ویلایەتەکە، ئەو توشبووە لە بیستەکانى تەمەنیدا و لەئێستادا لەناوچەى ئەڵبێرت کەرەنتینە کراوە.

 

لاى خۆشیەوە ڕۆژنامەى واشنتۆن پۆست بڵاوى کردووەتەوە، توشبووەکەى کولۆرادۆ یەکەم ڤایرۆسى گۆڕاوە کە لەویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا تۆمار کرابێت.

 

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، جۆری نوێى کۆڤید 19 ترس و دڵەڕاوکێیەکى زۆرى لەجیهاندا دروستکردووە دواى ئەوەى زاناکان ڕایانگەیاند ئەو ڤایرۆسە بەخێراى بڵاو دەبێتەوە.

 

سەرەتا ئەو جۆرە نوێیە لە بەریتانیا تۆمارکراوە و لەئێستادا بە شێوەیەکی بەرچاو لەو وڵاتە بڵاوبووەتەوە، هەروەها وڵاتانی وەک فەڕەنسا، ئەڵمانیا و چەند وڵاتێکی تری ئەوروپی و ئیمارات و لوبنان تۆمار کراون.

 

بەپێی لێدوانی وەزارەتی تەندروستیی بەریتانیا، جۆرە نوێیەکە زۆر خێراتر لەوەى پێشوو دەگوازرێتەوە بەڵام زیاتر کوشندە نییە.