گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەترسییەکانی بزانە

زانایان هۆشداری دەدەن لە پەنجەکردن بە لوتدا

2020.12.29 - 21:24
App store icon Play store icon Play store icon
زانایان هۆشداری دەدەن لە پەنجەکردن بە لوتدا

ناس کورد-

شارەزایانى پزیشکى مەترسییەکانى پەنجەکردن بە لوتدا ئاشکرا دەکەن و باس لەوەدەکەن، ئەو کەسانە ڤایرۆسەکانى ناو جەستەیان بە هەموو شوێنێکدا بڵاودەکەنەوە و بە پێچەوانەشەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تۆڕى سی ئێن ئێنی ئەمریکى لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردوەتەوە، زانایان دەڵێن کە پەنجەکردن بە لوتدا زۆر مەترسیدارە، سەرەڕاى ئەوەى کە شتێکى زۆر باو نییە و کەمجار دەبینیت کەسێک پەنجە بکات بە لوتیدا.

 

لاى خۆیەوە دکتۆر پاوڵ بۆتینگەر، شارەزاى نەخۆشیە گواستراوەکان و مامۆستا لە کۆلێژى پزیشکى زانکۆى واشنتۆن لە سیاتل باسى لەوەکردوە، مرۆڤەکان بە پەنجەکردن بە لوتیاندا تەنها ڤایرۆسەکانى ناو جەستەیان بڵاوناکەنەوە دواى دەستدان لە کەلوپەلەکان، بەڵکو لە ڕێگەى پەنجەشتەوە میکرۆب دەگوازیتەوە بۆ ناو لوتت.

 

لاى خۆشیەوە سیدریک باکلى زاناى ڤایرۆسەکان دەڵێت، ئەوەى زۆر کەس نایزانێت هەستیارى لوتە و کاتێک پەنجە دەکەیت بە لوتتدا لەوانەیە ببێتە هۆى برینداربونى بەشى ناوەوە و بە بریندارکردنى پێستى ناوەوەش دەبێتە هۆى ئەوەى ئاسانتر ڤایرۆسە بچێتە چینەکەى دواى ئەوەوە.

 

شارەزایان باس لەوەدەکەن، پەنجە کردن بە لوتدا بۆ هەندێک بووەتە خوو بۆیە زۆرجار پێویستى بە سەردانى پزیشکى دەرونیی و ڕاهێنانە بۆ وازهێنان لەو خووە، یاخود خۆ مەشغوڵکردن بە شێکى ترەوە، هەروەها جەختلەوەشکراوەتەوە، دەستنەکردن بە لوتدا تەنانەت دەبێتە هۆى کەمکردنەوەى مەترسیەکانى توشبوون و گواستنەوەى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا.