گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بودجەی 2021

ئەندامێکی لیژنەی دارایی: گفتوگۆکانی بودجەی 2021 بۆ کورد ئاسان نابێت

2020.12.29 - 20:56
App store icon Play store icon Play store icon
ئەندامێکی لیژنەی دارایی: گفتوگۆکانی بودجەی 2021 بۆ کورد ئاسان نابێت

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، گفتوگۆی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق بەتایبەت لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان ئاسان نابێت و دۆخەکە لەبار نییە، بەڵام هەموو هەوڵێک دەدەن شایستە داراییەکانی هەرێم جێگیر بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی (سێشەممە 29ی کانوونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، "رەشنوسی بودجەی 2021ی عێراق، پاش دواکەوتنی لە وادەی یاسایی خۆی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگ گەیشتە پەرلەمان و پشکی هەرێمی کوردستان تیایدا تاڕادەیەک باشە."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، "بە هاوکاری هاوکارەکانمان لە پەرلەمان بە گشتی و لە لیژنەی دارایی بەتایبەتی هەموو هەوڵێک دەخەینە گەڕ کە پشک و شایستە داراییەکانی هەرێم بە تایبەت مافی فەرمانبەران و پێشمەگە و جوتیاران لەو یاسایەدا جێگیر بکەین."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "دوای سەری ساڵ دەستدەکەین بە خوێندنەوەی یەکەم و دووەم و یاساکە دەخەینە سەر سکەی یاسا و گفتوگۆکان ئاسان  نابن و دۆخە سیاسیەکەش بەهۆی نزیکی هەڵبژاردنەوە زۆر هاوکار نیە، بەلام ئەگەر نیەتباشیی و راستگۆیی و خۆدزینەوە نەبێت لە هیچ لایەکەوە دەتوانین مافە داراییەکانمان بۆ ساڵی ئایندە مسۆگەر بکەین."

 

هۆشیار عەبدوڵا ئاماژەی بەوەشكردووە، "دوای سەری ساڵ بە رێکارێکی تایبەت و بەوپەڕی  شەفافیی و ڕوونکاریەوە رۆژانە راستیەکان دەربارەی گفتۆگۆکان لە بارەی موازەنەوە دەگەینینە ڕایگشتی خەڵکی کوردستان."

 

هاوکات بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکى پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پەرلەمان لە سەرەتای مانگی داهاتوو (کانونی دووەم) دەست بە خوێندنەوەى یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجەى ساڵی 2021 دەکات. 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: پەرلەمان وادەى خوێندنەوەى یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای بودجەى ئاشکرا کرد

 

وتیشی، "ڕێکارەکانی یاسادانان بۆ پڕۆژەیاسای بودجە 20 بۆ 30 ڕۆژی پێدەچێت."