گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو شۆفێرەی کچێکی کوشت دەستگیرکرا

پۆلیسی هەولێر؛ ئەو شۆفێرەی کچێکی کوشت دەستگیرکرا

2020.12.29 - 19:53
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی هەولێر؛ ئەو شۆفێرەی کچێکی کوشت دەستگیرکرا

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو شوفێرەی لە هەولێر لە کچێکی دا و بووە هۆی مردنی و هەڵهات، دەستگیرکرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر (سێشەممە 29ی کانوونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، "بەشی پۆلیسی عنكاوه، دوای ئەوەی ئاگادارکرانەوە کە ئۆتۆمبێلێک خۆی لە منداڵێکی کچ داوە و شوفێرەکەشی هەڵاتووە، کە بەداخەوە گیانی لە دەست دابوو، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و پاش بەدواداچوونێکی ورد، توانییان شوێنی حەوانەوە و ناسنامەی تۆمەتبارەکە بە ناوی (ح.ج.م) ئاشکرا بکەن و دەستگیری بکەن."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، " تۆمەتباری ناوبراو، دانی نا بە تاوانەکەیدا، بۆیە بەپێی ماددە (24ی هاتوچۆ) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا."