کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- ڕۆژنامه‌یه‌كى به‌ناوبانگى یابانى له‌زارى هه‌واڵگرى به‌نگلادیشه‌وه ئه‌وه‌ى ئاشكرا کردووە، "گه‌وره تیرۆریستێك له‌لایه‌ن ئاسایشى سلێمانییه‌وه ده‌ستگیركراوه، كه دەستى هه‌بووه له هێرشه‌كەى ده‌كا له ساڵى 2018". . ڕۆژنامه‌ى (یابان تایمز)ى یابانى له زارى به‌رپرسێكى هه‌واڵگرى به‌نگلادیشه‌وه ئه‌وه‌ى گواستۆتەوە، له چه‌ند كه‌ناڵێكى نافه‌رمییه‌وه ئه‌وه‌یان پێگه‌یشتووه داواكراو (محمه‌د سه‌یفوڵا ئاوزاكى) كه خوێندكارى زانكۆى رستۆمیكانى یابانى بووه، ئێستا له زینداى ئاسایشى سلێمانیه له هه‌رێمى كوردستان. . ئه‌و به‌رپرسه‌ى هه‌واڵگرى به‌نگلادیش زانیارى زیاترى بۆ ڕۆژنامه‌كه ئاشكرا كردووه و پێى ڕاگەیاندون: "ئاوزاكى كه ناسراوه سوجیت دبناس له‌نێوان ده‌یان چه‌كدارى داعشدا بووه له باغۆزى سوریا، له 15ى ئازارى ڕابردوو خۆیان ڕاده‌ستى هێزه كوردییه‌كان كردووه". . سه‌رچاوەکەى یابان تایمز، زانیارى ئه‌وه‌شى له بارەى ئۆزاكییه‌وه هه‌بووه، پلاندانه‌رى هێرشه‌كانى "ده‌كا"ى پایته‌ختى به‌نگلادیش بووه، کە لە ساڵى 2016 ڕویدا و بەهۆیەوە 22 كه‌س له هاوڵاتیان و هێزه ئه‌منییه‌كان بوونه قوربانى، لەهەمان کاتیش‌دا ئەو کەسە، ڕۆڵى هەبووە له كۆكردنه‌وه‌ى گه‌نجانى به‌نگلادیش له ده‌ورى ڕیزه‌كانى داعش و گه‌یاندنیان به سوریا و عێراق. وێنەى ئەو کەسەى وەک تیرۆریست باسکراوە لە هەواڵەکەى ڕۆژنامە یابانییەکە: