ناس کورد-
لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق میکانیزمى کۆتایی هێنان بە دیارەى موچەخۆرى بندیوار لە دام و دەزگا حکومییەکان راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ماجدە تەمیمى ئەندامى لیژنەکە لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى فەرمى عێراق (29ى کانوونى یەکەمى 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند، ژمارەیەکى زۆر فەرمانبەری بندیوار لە دامەزراوەکان بونیان هەیە و پێویستە کۆتایی بەو دۆسیەیە بهێنرێت.
وتیشى "باشترین چارەسەر بۆ ئەو دۆسیەیە دروستکردنى داتاى گشتییە بۆ سەرجەم هاوڵاتییان، لەرێگەى پشتبەستن بە کارتى نیشتیمانى یەکگرتوو".
تەمیمى باسى لەوەشکردووە، وەزارەتى دارایی پێی وتوون کە سێ ملیۆن و 250 هەزار فەرمانبەر بوونیان هەیە، زیاتر لەوەش فەرمانبەرى گرێبەست بوونیان هەیە، ئەوەش واتا زیاتر لە شەش ملیۆن و نیو فەرمانبەر هەیە، جگە لەوانەى مینحە و موچەى تایبەت وەردەگرن لەگەڵ خانەنشینان.
جەختیشیکردووەتەوە، ژمارەى راستەقینەى فەرمانبەر کەمترە لەو ژمارەیە، چارەسەرێکى دیکە بۆ کۆتایی هێنان بەو دۆسیەیە لە رێگەى پەنجە مۆر و دەوامى رۆژانەى فەرمانبەر و بایۆمەترییەوە دەبێت، لەگەڵ پێدانى موچە بەفەرمانبەر خۆى، نەک لە رێگەى کەسێکى دیکەوە.
ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى