گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

پەرلەمانى عێراق وەرزى یاسادانانى درێژکردەوە

2020.12.29 - 13:14
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانى عێراق وەرزى یاسادانانى درێژکردەوە

ناس کورد-

سەرۆکى پەرلەمانى عێراق درێژکردنەوەى وەرزى یاسادانانى راگەیاند، بەهۆى گەیشتنى پڕۆژەى بودجە بە پەرلەمان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمان لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، وەرزى یاسادانان بۆ ماوەى مانگێک درێژکراوەتەوە، بۆ دەرکردنى یاسا گرنگەکان لەناویاندا پڕۆژەى بودجەى 2021.

 

پێشتر  حەسەن کەعبى، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق (سێشەممە، 29ى کانوونى یەکەمى 2020) گەیشتنى پڕۆژە یاساى بودجەى 2021ى بۆ سەرۆکایەتى پەرلەمان راگەیاند.   

  

لێدوانەکەى کەعبى لەکاتێکدایە کە حەسەن نازم، وتەبێژى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا (28ی کانوونی یەکەمی 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە پڕۆژەى بودجەى 2021 دەگاتە پەرلەمانى عێراق.    

  

وتيشى "گفتوگۆکان لەسەر پشکى هەرێم لە بودجە بەردەوامن".    

  

حەسەن نازم باسى لەوەشکرد، بودجە بەتەنها لەلایەن حکومەتەوە دانەڕێژراوە، بەڵکو گفتوگۆ کراوە لەگەڵ سەرکردەى کوتلە سیاسییەکان و ئامادەیی خۆیان نیشانداوە کە دەنگى لەسەر بدەن لەناویاندا دەنگدان لەسەر نرخى نوێی دۆلار.    

  

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق (21ی کانونی یەکەمی 2020) پڕۆژە یاساى بودجەى ساڵى داهاتووى پەسەندکرد، دواى سێ رۆژ کۆبوونەوەى بەردەوام.