گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وتەبێژى سەدر: هێرشە موشەکییەکانى بەغدا راگرن

2020.12.29 - 11:52
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژى سەدر: هێرشە موشەکییەکانى بەغدا راگرن

ناس كورد-

وتەبێژى موقتەدا سەدر، ڕێبەرى رەوتى سەدر رایگەیاند، پێویستە شارى بەغدا دوربخرێتەوە لە ترس و تۆقاندن و داواى ڕاگرتنى هێرشە موشەکییەکانى بەغداى کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

سەڵاح عوبەیدى، وتەبێژى سەدر لەمیانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (سێشەممە، 29ى کانوونى یەکەمى 2020) رایگەیاند،  پێویستە شارى بەغدا بەدووربگیرێت لە ترس و تۆقاندن بەهۆى ئەو هێرشە موشەکییانەى کە دەکرێتە سەر نێردە دبلۆماسییەکان.

 

ئاماژەى بەوەش کرد، هێشتا زووە باس لە هاوپەیمانێتییەکان بکرێت بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختە کە بڕیارە لە مانگى حوزەیرانى ساڵى داهاتوو ئەنجام بدرێت.

 

وتەبێژى سەدر رونیکردەوە، هێشتنەوەى کارى پارێزگاکان بەبێ چاودێرى دەشێت دەرگاى گەندەڵى ئاوەڵا بکات.

 

جەختیشى کردەوە، بودجەى عێراق بەشى گرەنتیکردنى موچەى فەرمانبەران ناکات و چەند دەوڵەتێکیش سودمەندى ئەو دۆخەى ئیستاى عێراقن.

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن بۆ گالاکسی - بۆ هواوى