کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدەن لە کڕینی جۆره نوقڵێك و ئاشکرایانکردووە، ئەو جۆره نوقڵه کە ناوی "کاندی"یە بەسەرچووە ماوه‌ی بهسهرچونهكهی به‌له‌زگه درێژكراوه‌ته‌وه. . به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی قایمقامیه‌تی سلێمانی كه وێنه‌یه‌كی دەست ناس کورد کەوتووە، ئاماژه به‌وه‌كراوه، لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، ده‌ستیان به‌سه‌ر جۆره نوقڵێکدا گرتووه كه‌ناوی "كاندی"یه ماوەی بەسەرچوونەکەی ساختەکراوە. . قایمقامیەتی سلێمانی ڕوونیشیکردووەتەوە، ئەو جۆرە نوقڵە لە تورکیاوە هاورده‌كراوه و خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ستكاری ماوەی بەسەرچوونەکەی كردووه و ماوهکەی به‌له‌زگه درێژكردۆته‌وه. . ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ده‌ستكاریكردنی ماوەی بەسەرچوونی كاڵا و شمه‌كه‌كان له‌لایه‌ن دوكاندارو بازرگانه‌كانه‌وه به فێڵی بازرگانی هه‌ژمارده‌كرێت و یاسا سزای بۆ دیاریكردووه. . هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاگهیهنراوهکەی قایمقامیەتی سلێمانی، لیژنه‌ی كۆگاكان داوا له‌هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات ئه‌و جۆره شیرینیه نه‌كڕن و له‌كاتی ههبونیشیدا له دوكان و بازاڕه‌كاندا له‌ڕێگه‌ی ژماره ته‌له‌فۆنی (07708677777) لیژنه هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه.