گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵکشان یان داکشان؟

ملیاردێرى زێڕ پێشبینى نوێ دەکات 

2020.12.29 - 11:30
App store icon Play store icon Play store icon
ملیاردێرى زێڕ پێشبینى نوێ دەکات 

ناس کورد-

گەورە ملیاردێر و وەبەرهێنەرێکى جیهانى زێڕ پێشبینی دەکات لە ساڵی 2021دا نرخی ئەو کانزایە زیاتر بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

نەجیب ساویرس ملیاردێرى میسری و خاوەنکاری ناسراوی جیهانی لەلێدوانێکیدا بۆ کەناڵى "عەرەبییە" کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، دەڵێت "پێشبینى دەکەم نرخى زێڕ لەماوەى داهاتوودا زیاتر بەرزبێتەوە، لەگەڵ تۆمارکردنى توشبووى زیاترى کۆرۆنا".

 

وتیشى دەستکەوتەکانى زێڕ لەسەرەتاى ئەمساڵەوە 20%ى تێپەڕاندووە بەهۆى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا و پەنابردنى وەبەرهێنەران بۆ کڕینى زێڕ وەک کانزایەکى جێگەى متمانە.

 

نەجیب ساویرس دەشڵێت، ئەو وڵاتانەی کە پێشوەختە ئامادەکاریی ئابوریی باشیان کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەى لێکەوتەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەتوانن لەماوەی داهاتوودا بە تایبەتی دوای تەواوبوونی نەخۆشییەکە، بەباشی هەستنەوە سەرپێی خۆیان".

 

داواشیکردووە، وڵاتانی ناوچەکە لەڕێگەی  زیاترکردنی هاندانە ئابورییەکانەوە دۆخی ئابوریی وڵاتەکانیان ببوژێننەوە.

 

نەجیب ساویرس خاوەنى ژمارەیەکى زۆر کانى زێڕە لە جیهاندا و مانگى رابردوو لە رێگەى ئاڵوگۆڕى پشکەوە کۆمپانیاکەى توانى ببێتە خاوەنى کۆمپانیاى "تيرانجا جولد كورب"، بەوەش بووە یەکێک لە 10 گەورەترین کۆمپانیاى بەرهەمهێنەرى زێڕ لەجیهاندا.

 

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرەتای ئەمساڵدا، نرخی زێر لە بازارەکانی جیهان بە ڕێژەی لە 20% بەرزبووەوە، لە ئێستاشدا نرخەکەی بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن بۆ گالاکسی - بۆ هواوى