گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوکات لەگەڵ ’قەیرانى’ کارەبا

وەزیرى وزەى ئێران گەیشتە بەغدا

2020.12.29 - 11:04
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى وزەى ئێران گەیشتە بەغدا

ناس کورد-

وەزیرى وزەى ئێران بەسەردانێکى فەرمى گەیشتە بەغدا، هاوکات لەگەڵ سەرهەڵدانى کێشەى کارەبا بەهۆى قەرزە کەڵەکەبووەکانەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەرچاوەیەکى ئاگادار بە "ناس کورد" ى راگەیاند (29 كانونى یەکەمى 2020)، رەزا ئەردکانیان وەزیرى وزەى ئێران گەیشتووەتە بەغدا و لەلایەن وەزیرى وزەى عێراقەوە پێشوازى لێکراوە.

 

وتیشى بڕیارە وەزیرى وزەى ئێران لەگەڵ وەزیرى بازرگانى و بەرێوەبەرى بانکى ناوەندى کۆبێتەوە، دواتریش لەگەڵ سەرۆک وەزیراندا کۆبێتەوە.

 

سەردانەکە لەکاتێکدایە، بەهۆی کەمیی غازی هەناردەکراوی ئێران، بەرهەمهێنانی کارەبا لە سەرانسەری عێراق دابەزیوە بۆ نیوە و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباش لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە کەمیکردووە بۆ تەنها پێنج کاتژمێر لە ڕۆژێکدا.  

  

ئەحمەد عیبادی، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق، لە میانەی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ڕۆژنامەی "الشرق الاوسط" (یەکشەممە، 27ی کانوونی یەکەمی 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆکردووە ڕایگەیاند، "بەهۆی کەڵەکەبوونی قەرزی پارەی ئەو غازەی کە عێراق لە ئێرانەوە هاوردەی کردووە بۆ بەگەڕخستنی وێستگەکانی کارەبا، ئێران ڕێژەی غازی هەناردەکراوەی لە 50 ملیۆن مەتر سێجا لە ڕۆژێکدا کەمکردووەتەوە بۆ تەنها پێنج ملیۆن مەترسێجا لە ڕۆژێکدا".    

  

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو ڕێژە غازەی کە لە ئێستادا ئێران هەناردەی عێراقی دەکات ناتوانرێت لەڕێگەیەوە پێداویستی وێستگەکانی کارەبای پێ پڕبکرێتەوە، ئەوەش وایکردووە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە هاووڵاتیان لە بەغدا و پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق کەمبکرێتەوە بۆ پێنج کاتژمێر لەڕۆژێکدا".    

  

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق، ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، "نەبوونی غازی پێویست بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا وایکردووە ڕێژەی  بەرهەمهێنانی کارەبا لە 19هەزار مێگاوات کەمبێتەوە بۆ 10 هەزار مێگاوات".    

  

عیبادی جەختیلەوەشکردووەتەوە، "بۆ ئەوەی وەزارەتی کارەبا بتوانێت هاوشێوەی دۆخی جاران تەزووی کارەبا بدات بە هاووڵاتیان، دەبێت جارێکی دیکە ئێران وەک پێشوو غاز هەناردەی عێراق بکات، چونکە لە ئیستادا وەزارەتی کارەبای عێراق توانای دابینکردنی ئەو بڕە غازەی نییە".