گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

هەڵوێستى نوێی عێراق لەبارەى رێککەوتنى ئۆپیک

2020.12.29 - 09:15
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستى نوێی عێراق لەبارەى رێککەوتنى ئۆپیک

ناس کورد-

عێراق جەختی لەسەر پابەندبوونى تەواوەتى کردووە بەو ئاستەى رێکخراوى ئۆپیک دیاریکردووە بۆ کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانى نەوت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

خالید حەمزە بەڕێوەبەرى گشتى نەوتى بەسرە (29ى کانونى یەکەمى 2020) بە رۆژنامەى "سەباح"ى فەرمى راگەیاند "سەقامگیریی ئاستى هەناردەکردن لە دوو ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە لە بەندەرى فاو ئاستێکى پێوانەییە".

 

وتیشى "عێراق پابەندبووە بەکەمکردنەوەى بەرهەمهێنانى نەوت لەماوەى رابردوودا، بەپێی ئەو پشکەى ئۆپیک دیاریکردووە، بەردەوامیش دەبێت لە پابەندبوون بەو ئاستە".

 

لەئایارى رابردوود وڵاتانى ئۆپیک پڵەس رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەى ئاستى بەرهەمهێنان بە ئاستى نزیکەى 9.7 ملیۆن بەرمیلى رۆژانە کە دەکاتە 10%ى بەرهەمى نەوتى جیهان، ئەوەش بە ئامانجى بەرزکردنەوەى نرخى نەوت.

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن بۆ گالاکسی - بۆ هواوى