گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

راپۆرتێک:

تا 10 ساڵی تر لە پەروێزخان هاتوچۆ بکەیت دەبێت پارە بۆ کۆرۆنا بدەیت

2020.12.28 - 19:35
App store icon Play store icon Play store icon
تا 10 ساڵی تر لە پەروێزخان هاتوچۆ بکەیت دەبێت پارە بۆ کۆرۆنا بدەیت

ناس کورد-

 

لە مەرزى پەروێزخان گرێبه‌ستى 10 ساڵ لەگەڵ کۆمپانیایەکى کەرتى تایبەت کراوە بۆ دەرمانڕێژکردنی ئۆتۆمبێل دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەکاتێکدا لەدیوى ئێران حکومەت خۆى ئەو کارە دەکات، ئەوەش بەپێی راپۆرتێکى یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

راپۆرتى ئەو یەکەیە کە سه‌ر به‌ رادیۆی ده‌نگه‌ لەگەرمیان و به‌ پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی (NED) ئه‌مریكی، مانگانه‌ ئامادە دەکرێت و "ناس کورد" (28ى کانوونى یەکەمى 2020) بەدواداچوونى بۆ کردووە دەریدەخات کە کۆمپانیایه‌كى پاکژکەرەوە، كه‌ دەرمانڕێژی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەکات کە لەدیوەی ئێرانەوە داخڵ بە هەرێم دەبن، بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک بڕی (17)هه‌زاردینار وەردەگرێت.

 

کەریم عه‌لی ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى دەڵێت ئەوکارە حکومەت خۆی دەتوانێت بە (5) دۆلار بیکات و پارەیەکی کەمتر لەسەر هاتوچۆکەرانی مەرزەکە بکەوێت.

 

وتیشی "لەلایەن بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیاری مەرزی پەروێزخان گرێبەستی 10 ساڵ بۆ کۆمپانیاکە کراوە، نازانین بە پێی چ زانستێک 10 ساڵ بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا دیاریکراوە، جیا لەوەش بەڕێوەبەری گشتیش دەسەڵاتی گرێبەستێکی نییە بۆ ماوەی 10 ساڵ".

 

لاى خۆیەوە، نوێنەری شۆفێرەکانی مەرزی پەروێزخان باسى لەوەکردووە، لە دیوی ئێران بەهەمان شێوە دەرمانڕێژی ئۆتۆمبێلەکانیان دەکرێت، بەڵام لەوێ ئەو کارە نیشتمانیە و ئەرکی حکومەتە و پارە وەرناگیرێت.