گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەلئەبیب ئامادەکار دەکات

توێژینەوەیەکی ئیسرائیلی: بومەلەرزەیەکی وێرانکەر ناوچەکە دەگرێتەوە

2020.12.28 - 17:42
App store icon Play store icon Play store icon
توێژینەوەیەکی ئیسرائیلی: بومەلەرزەیەکی وێرانکەر ناوچەکە دەگرێتەوە

 ناس کورد-

بەپێى توێژینەوەى زانکۆیەکى ئیسرائیلى، لە چەند ساڵى داهاتوودا بومەلەرزەیەکى وێرانکەر لە ئیسرائیل و چەند وڵاتێکى دراوسێى دەدات و زیانى زۆریشى دەبێت، میدیاکانى ئیسرائیلیش دەڵێن چەند سالێکە بۆ ئەو ئەگەرانە ئیسرائیل سەرقاڵى ئامادەسازى سەربازییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

بەپێى ڕاپۆرتێکى ڕۆژنامەى جیوریزەڵام پۆستى ئیسرائیلى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (28ى کانونى یەکەمى 2020) ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، لە توێژینەوەیەکى نوێدا کە لەلایەن زانکۆى تەلئەبیبەوە ئامادە کراوە، لە ساڵانى داهاتوودا بومەلەرزەیەکى وێرانکەر بەگوڕى 6.5 ڕێختەر دەدات لە ئیسرائیل و چەند وڵاتێکى دراوسێی.

 

بەپێى توێژینەوەکە، کە بارودۆخى جیولۆجیاى 220 ساڵى دەریاى مردوو دەخاتە ڕوو و چەند دیاردەیەکى لێوە ئاشکرا کراوە، توێژەران ئەوەیان دەرخستووە کە هەر 130 بۆ 150 ساڵ جارێک بومەلەرزەیەکى وێرانکەر ڕوو لەو ناوچەیە دەکات.

 

پێشتر ڕووینەداوە

شارەزایان پیێانوایە ئەو بومەلەرزەیە لە بومەلەرزەکەى 93 ساڵ پێش ئێستا وێرانکەرتر دەبێت کە ساڵى 1927 لە دەریاى مردووی دا و بووە هۆى زیانگەیاندن بەچەندین شارى ترى ناوچەکە لەوانە عومان و قودس و بەیت لەحم و یافا و سەدان کەسیشى کوشت.

 

لاى خۆشیەوە، پڕۆفیسۆر مارکۆ، سەرۆکى کۆلێژى پۆرتربۆ زانستە ژینگەیەکان لە زانکۆى تەلئەبیب دەڵێت، دواهەمین بومەلەرزەى وێرانکەر نزیکەى 250 کەسى لە قودس و بەیت لەحم و عومان و ئەریحا کوشت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، بەراورد بە 100 ساڵ پێش ئێستا کە ژمارەى دانیشتوانى ئەو ناوچانە دوو بۆ سێ قات زیادى کردووە بەواتاى لەئەگەرى ڕوودانى بومەلەرزەکەدا ئەو قوربانیەکانى دوو بۆ سێ قات زیاد دەکەن، ئەوە سەربارى زیانە مادییەکانى ترى.

 

ئامادەکارى سەربازى

بەپێى ئاژانسى فرانس پرێس، لەساڵى پارەوە هێزى دەریاى ئیسرائیلى دەستیانکردووەتە ئامادەباشى بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئەگەرە کتوپڕەکانى ئەو بومەلەرزەیە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، ساڵى 2019 ئیسرائیل بەئامادەبوونى نوێنەرى چەند وڵات و 10 کەشتیوان و هێزى دەریاى ناتۆ ئۆپەراسیۆنى مایتى و ویفزى بۆ بەندەرى حەیفاى باکورى ئیسرائیل ئەنجامداوە.

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى

بەپێى ڕۆژنامەى یەدیعۆت ئەحرۆنۆت، لەساڵى 2014ەوە هێزەکانى ئیسرائیل دەستیانکردووەتە مەشق و ڕاهێنان بۆ بەرەنگاربوونەوەى دۆخى بومەلەرزەکە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، چەند یەکەیەکى تایبەتى سەربازى کە مەشق و ڕاهێنانیان پێکراوە و  پێکهاتوون لەنزیکەى 150 کەس ئامادە کراوە بۆ فریاگوزارى.