گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ڕێککەوتن کراوە’’

نوێترین لێدوانی قوباد تاڵەبانی لەبارەى ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا

2020.12.28 - 16:38
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین لێدوانی قوباد تاڵەبانی لەبارەى ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا

ناس کورد-

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم جەخت دەکاتەوە لەوەی "ئێمە ئامادەین 250 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی سۆمۆوە بفرۆشین، وەکو چۆن لە بودجەی 2021دا هاتووە بە دەقی ئەو یاسایە پابەند دەبین".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

دوای کۆبوونەوەی تیمی دانوستاندکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کە چوار کاتژمێری خایاند، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا وتی، "پێموایە کۆبوونەوەیەکی تێر و تەسەلەمان هەبوو، چوار کاتژمێری خایاند بەبێ وەستان، لە کۆبوونەوەکە بە تەواوەتی باسی پرۆسەی دانوستاندن و گفتوگۆی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیمان کرد، نەک هەم ئەو دوا سەردانەی ئێمە، لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەکەمان تاوەکو ئێستا تەواوی مەلەفی دانوستاندکردنمان پێشکەش کرد، کە ئێمە وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە ویستوومانە بگەینە رێککەوتنێکی سەرتاسەری لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، چ حکومەتەکەی بەڕێز د.عادل عەبدولمەهدی چ حکومەتەکەی بەڕێز مستەفا کازمی، جگە لەوەش دەرئەنجامی سەردانەکەی ئەمجارەمان پێشکەش کرد و توانیمان وەڵامی پرسیارێکی زۆر بدەینەوە لەسەر بابەتە چاوەڕەوانکراوەکان". 

 

قوباد تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، "لەسەر بودجەی 2021 کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە پەسندکراوە و نێردراوە بۆ پەرلەمان، باسی ئەوەمان کرد کە چۆن بتوانین هاوئاهەنگییەکەمان بەهێز بکەین تاوەکو ئەو دەقەی لە بودجەی 2021 لە حکومەتی فیدراڵی پەسندکرا وەکو خۆی دەنگی لەسەر بدرێت لە پەرلەمان. ئەوەی تاوەکو ئێستا هەیە رێککەوتنێکە لەسەر بودجەی 2021، کە بەشێکی پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە. ئێمە وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو بەشەی کە پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە، هەم پێی رازین و هەمیش پێوەی پابەند دەبین".

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى

 جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوەشکردەوە، "ئێمە لە رابردوو ئامادەیی خۆمان دەربڕیبوو لە مانگی 11ی 2019 لە رێککەوتنەکەمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، ئێستاش لە پرۆسەی گفتوگۆکردن و پەسندکردنی بودجەی 2021ی عێراق وتوومانە ئێمە ئامادەین 250 هەزار بەرمیل نەوت لە رێگەی سۆمۆوە بفرۆشین، وەکو چۆن لە بودجەی 2021دا هاتووە بە دەقی ئەو یاسایە پابەند دەبین".

 

هەر لەوبارەیەوە عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان لە پەیجی خۆی لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (28ی کانونی یەکەمی 2020) نوسیویەتی: "وەک سەرۆکی لیژنەی وزەو سامانە سروشتیەکان جەختمان لەسەر ڕادەستکردنی 250 ھەزار بەرمیل نەوت کردەوە، جێگری سەرۆکی حکومەت شەش جار ڕایگەیاند، بودجە پەسەندکرا ڕاستەوخۆ 250 ھەزار بەرمیل نەوتەکە ڕادەستدەکەین و وتی: "بەرپرسم لەم قسە".

 

ئەوەشی وتووە: "داوامانکرد ئەمە بە نوسراوێکی رەسمی ئامادەی ھەرێم بۆ ڕادەستکردنی 250 ھەزار بەرمیل نەوت  نەک داھاتی نەوت،  بدرێتە پەرلەمانتارە کوردەکان".