گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕاگەیەندراوێکى توند لە کازمییەوە لەبارەى چەکى بێمۆڵەتەوە 

2020.12.28 - 15:58
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەندراوێکى توند لە کازمییەوە لەبارەى چەکى بێمۆڵەتەوە 

ناس کورد-

سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، ڕێگە نادەن چەکى کۆنترۆڵنەکراو ببێتە هەڕەشە بۆ سەر هاوڵاتیان و متمانەیان بەهەڵبژاردن لەق بکات. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، نوسینگەى ڕاگەیاندنى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق (28ى کانوونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاند، بەمەبەستى پاڵپشتیکردن لەکارەکانى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان، بەسەرپەرشتى مستەفا کازمى و ژمارەیەک لەوەزیرەکان و سەرۆکى دەستەکان و کۆمسیۆنى باڵا کۆبونەوەیەکى بەرفراوان بەڕێوە چووە.

 

سەرۆک وەزیرانى عێراق لەکۆبونەوەکەدا ئاماژەى بۆ ئەوەش کردوە، کارى گرنگى کابینەکەیان بەڕێوەبردنى هەڵبژاردنى پێشوەختەیە و بەو پێیەى حکومەتەکەیان جیاوازترە و لەئەنجامى ناڕەزایەتیەکانى شەقام و خواستەکانى مەرجەعیەت و لایەنە سیاسیەکانەوە دروست بووە.

 

کازمى وتوشیەتى، ئێستا لەچەند سەرە ڕێگایەکى جیاوازدان، ئەوەش دواى بەدەستهێنانى سێ ئامانجى بنەڕەتى لەقۆناغى ڕاگوزەردا کە یەکەمیان سەرۆکایەتیەکى بێلایەنانە و دووەمیان پێکهێنانى کۆمسیۆنێکى سەربەخۆ و سێیەمیشیان یاساى هەڵبژاردنەکانە کە براوە تیایدا ئەو لایەنەیە زۆرینە بەدەستدەهێنێت.

 

سەرۆک وەزیرانى عێراق باسى لەوەش کردووە، دەرفەتێکیان لەبەردەمدایە بۆ گێڕانەوەى متمانەى هاوڵاتیان بەدەوڵەت و سیستمى سیاسى و میکانیزمە دیموکراتیەکان، ئەوەش بەبەڕێکردنى هەڵبژاردنێکى پاک و دادگەر کە ئۆقرەیى لەوڵاتدا بەرقەرار بکات.

 

کازمى دەشڵێت، دەسەڵات لەلاى ئەوان ڕازى کردنى خود نیە، بەڵکو ئەرکێکە خراوەتە سەر شانى و هەروەها بەڕێکردنى هەڵبژاردنى پێشوەختەیە و لەسەر جێبەجێکردنى ئەو ئەرکەش درێغى ناکەن و جدیین.

 

نوسینگەى ڕاگەیاندنى سەرۆک وەزیران ئەوەشى خستووەتە ڕوو، ڕێگە نادەن چەکى بێ مۆڵەت و کۆنترۆڵنەکراو ببێتە هەڕەشە لەسەر سەربەستیەکانى هاوڵاتیان و ئاسایش و متمانەى هاوڵاتیان بەپڕۆسەى هەڵبژاردن.

 

هەر بەپێى ڕاگەیەنراوەکە کازمى جەختى لەسەر ئەوەش کردووەتەوە، ئەوان بەرپرسارێتى دۆخەکەیان خستووەتە سەرشانى خۆیان و کاتى هەڵبژاردنەکەیان دیاریکردووە و پڕۆژە یاساى پاڵپشتى هەڵبژاردنەکەشیان ڕەوانەى پەرلەمان کردووە و پێشتریش سەردانى کۆمسیۆنیان کردووە و پێداویستیەکانیان دەستنیشانکران بەمەبەستى دەنگدانى ئەنجومەنى وەزیران لەسەرى و کۆبونەوەکەى ئەمڕۆشیان نیشانەى جدى بونیانە لەسەر ڕاپەڕاندنى ئەو ئەرکە مێژووییە.

 

سەرۆک وەزیران عێراق بەپێویستیشى زانیوە، لایەنە سیاسیەکان و پەرلەمان پرسى دادگاى فیدراڵیش یەکلایى بکەنەوە بۆ ئەوەى سەرجەم پێداویستیەکانى پڕۆسەى هەڵبژاردنەکە تەواو بکەن.



ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن بۆ گالاکسی - بۆ هواوى