گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمانی گرتن بۆ بەرپرسێکی یەکێتی

’’فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسێکی یەکێتی دەرکرا’’

2020.12.28 - 15:15
App store icon Play store icon Play store icon
’’فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسێکی یەکێتی دەرکرا’’

ناس کورد-

لەسەر سکاڵای کەسوکاری قوربانییەکی خوپیشاندانەکانی ماوەی ڕابردووی سلێمانی، دادگای دەربەندیخان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەرپرسێکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەرکرد و بەگوێرەى زانیارییەکانى "ناس کورد" بەرپرسەکەی یەکێتی لە دەربەندیخان نەماوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

سەرهەنگ عوسمان، برای سەربەست عوسمان کە یەکێک بوو لە قوربانییەکانی خۆپیشاندانەکانی کانوون لە دەربەندیخان (دووشەممە 28ی کانوونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "لەسەر شەهید بوونی سەربەستی برام سکاڵامان لەسەر بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە دەربەندیخان تۆمارکردووە و فەرمانی گرتنەکەشی لە دادگای دەربەندیخان دەرچووە."

 

وتیشی، "بەرپرسەکەی یەکێتی تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە".

 

"ناس کورد" زانیویەتى بەرپرسەکەى یەکێتى لەدەربەندیخان نەماوە و بۆ ئەوەى دەستگیرنەکرێت خۆى حەشارداوە. 

 

زیاتر بخوێنەوە: فیشەكێكى بارەگا شاییەكەی سەربەستی كردە ماتەم و شیوەن

 

هەر لەوبارەیەوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پۆلیسی دەربەندیخان، دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنەکەی پشتڕاستکردەوە و بە "ناس کورد"ی وت، "بەڵێ ڕاستە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە دەربەندیخان لە دادگای دەربەندیخانەوە دەرچووە، بەڵام تاوەکو ئێستا فەرمانەکە گشتاندنی بۆ نەکراوە."

 

وتیشی، "پێویستە فەرمانەکە گشتاندنی بۆ بکرێت بۆ بنکەکانی پۆلیس و فڕۆکەخانە و سنورەکان، بۆ ئەوەی دەستگیربکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەوە نەکراوە و ناشزانین کەی گشتاندنی بۆ دەکرێت."

 

براکەی سەربەست عوسمان باسی لەوەشکرد، لەماوەی ڕابردوودا کاتێک لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی سەردانی کردوون، دوو مەرجیان پێ وتووە، یەکەم دوورخستنەوەی بەرپرسی کۆمیتەی دەربەندیخان لە پۆستەکەی، دووەم دەستگیرکردن و دادگایی کردنی.

 

ڕۆژى (2 کانونی یەکەمی 2020) خۆپیشاندان لەدژى دواکەوتنى موچەى فەرمانبەران و خراپى دۆخى دارایی لە سلێمانیەوە دەستیپێکرد و رۆژى دواتر خۆپیشاندانەکە گرژى لێکەوتەوە، کاتێک هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا رێگرى بکەن لە دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندان.       

 

رۆژانى دواتر خۆپیشاندان لە چەند ناوچەیەکى دیکەى سنورى پارێزگاى سلێمانى بەڕێوەچوو، رۆژى (6ى کانونى یەکەمى 2020) خۆپیشاندان لە پیرەمەگرون گرژى لێکەوتەوە و خۆپیشاندەران کۆمیتەى یەکێتى یان سوتاند و هەوڵى سوتاندنى بارەگاى پارتیاندا بەڵام لەلایەن پاسەوان و هێزێکى زۆرەوە دورخرانەوە.       

 

رۆژى (7ی کانونی یەکەمی 2020) ژمارەیەک لە خەڵکانى ناڕازیی لە سەیدساق و دەربەندیخان و کفری و کەلار و چەمچەماڵ و هەڵەبجە و پێنجوێن چەند شارێکی ڕژانە سەر شەقام و بارەگا حزبییەکانى پارتى و یەکێتى و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و چەندی بینایەکی تری حکومی لەو شارانە سوتێنران.       

 

بە کۆی گشتی، هەشت خۆپیشاندەر لە چەمچەماڵ، دەربەندیخان، کفری، سەیدسادق و تەکیە و کادیرێکی ناوچەی پێنجوێنی پارتی و فەرماندەیەکی پێشمەرگە لە دوکان گیانیان لەدەستداوە، هاوکات زیاتر لە 100 بریندار لە ڕیزی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان تۆمار کراون. 

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن بۆ گالاکسی - بۆ هواوى