گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئەلقەبەس هەڵوێستی ئێرانییەكان لەبارەی كازمی ئاشكرا دەكات 

2020.12.28 - 15:09
App store icon Play store icon Play store icon
ئەلقەبەس هەڵوێستی ئێرانییەكان لەبارەی كازمی ئاشكرا دەكات 

ناس کورد-

رۆژنامەی ئەلقەبەسی كوەیتی بڵاویكردەوە سەرباری گرژییەكانی ئەمدواییەی نێوان میلیشیاكان و سەرۆك وەزیرانی عێراق، هێشتا كازمی لەگەڵ رۆحانی و زەریف لە پەیوەندیدان، لەناو تارانیش دابەش بوون هەیە لەبارەی چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ پێشهاتەكانی عێراق.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

ئەلقەبەسی كوەیتی لە راپۆرتێكدا ئەمڕۆ (28 كانونی یەكەم 2020)، تیشكی خستووەتە سەر ئەوەی ناكۆكییەكانی حكومەتی ڕۆحانی و دەزگای هەواڵگری (اطلاعات) لەگەڵ سوپای پاسدارانی سەر بە رێبەری شۆڕش عەلی خامنەیی لەناوخۆی ئێران كاردانەوە و لێكەوتەی هەبووە لەسەر گرژییەكانی ئەمدواییەی نێوان میلیشیاكان و حكومەتی عێراق.

 

ئەلقەبەس باسی لەوەكردووە، حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆمار لەهەوڵی ئەوەدایە ئێران لەگورزی گریمانكراوی ئەمەریكی لابدات لە كۆتاییەكانی ئیدارەی ترەمپ، بەڵام سوپای پاسداران لە ساڵیادی قاسم سلێمانیدا لەهەوڵی گرژكردنی دۆخەكەدایە و پێیوایە كازمی زیاتر لە ئەمەریكییەكان و وڵاتانی كەنداوەوەو نزیكترە و كار بۆ لاوازكردنی كاریگەریی ئێران دەكات لەعێراق.

 

رۆژنامەكە ئەوەشی بیرهێناوەتەوە كە كەتیبەكانی حیزبوڵڵا لەگەڵ كازمیدا هێرشیان كردووەتە سەر دەزگای هەواڵگریی ئێران، لەكاتێكدا ئەم میلیشیایە یەكەم گروپی چەكداری شوێنكەوتەی تارانن لە عێراق و ئەمەشی بەنمونەیەك لە دەرهاویشتەكانی ناكۆكییە ناوخۆییەكانی تاران لە قەڵەم داوە.

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن بۆ گالاکسی - بۆ هواوى