گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاتووچۆی هەولێر: شەقامی 120 مەتری كەموكوڕی تێدایە

2020.12.28 - 11:55
App store icon Play store icon Play store icon
هاتووچۆی هەولێر: شەقامی 120 مەتری كەموكوڕی تێدایە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، کەموکوڕی لە پردێکی شەقامی 120 مەتریی هەولێر هەیە و پردەکە دەبوو پێنج مەتر بوایە، بەڵام 4.17 مەترە و ئەوەش هەڵەی کۆمپانیایەکی تورکی بووە، دەشڵێت، پردەکە هێمای پێنج مەتری بۆ دانراوە، بەڵام ئێستا چاککراوەتەوە و کراوە هێماکە کراوە بە 4.17 مەتر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی (دووشەممە 28ی کانوونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، "لەچەند رۆژی رابردوو لەتۆرە کۆمەلایەتیەکان ڤیدیۆی ژێر پردێک بلاوکرایەوە کە شوێنەکە ژێر پردی  120مەتری ئەو بەشە بوو کە دەکەوێتە نیوان شەقامی کەرکوک و موسل کە لەڤیدیۆکە هاوولاتیەک پێوانەی بۆ دەکات و بەرزییەکەی 4.14 مەترە لەکاتێکدا ستاندادری ژێر پردەکانی 120 مەتری پێنج مەتر دانراون."

 

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، " بەدواداچوونمان بۆ بابەتەکە کرد و دەرکەوت ڤیدیۆکە تەواوە و ئەو کەموکوڕیەی لەو شوێنە هەیە و لە ئەستۆی کۆمپانیا تورکیەکەیە کە بەبێ تەواوکردنی پرۆژەکە جێی هێشت و لەدواییش کۆمپانیای هێمن گروپ کارەکانی تەواو کرد وئەوانیش لەکاتی دانانی هێماکانی هاتووچۆ بەهەمان ستانداردی خۆیان دایان نابوو کە پێنج مەترە بێ ئەوەی بیپێونەوە."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " ئێستا ئەو هەلەیە چاککرایەوە لەلایەن هێمن گروپەوە بەدەستخۆشیەوە و دەستخۆشی لەو هاوولاتیە دلسۆزو خەمخۆرەش دەکەین کە هەموو لایەنەکانی لەو هەلەیە ئاگادارکردەوە بەر لەکەوتنەوەی کارەساتێک بەهۆیەوە."