گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوایەک لە هاووڵاتیان دەکەن

راگەیەندراوى لیژنەى تەندروستى پەرلەمانى عێراق لەبارەى نەوە نوێکەى کۆرۆنا

2020.12.28 - 09:37
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەندراوى لیژنەى تەندروستى پەرلەمانى عێراق لەبارەى نەوە نوێکەى کۆرۆنا

ناس کورد- 

لیژنەى تەندروستى و ژینگەى پەرلەمانى عێراق نیگەرانى خۆى لە کاریگەرییەکانى نەوە نوێکەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەسەر بارودۆخى پەتاکە لە عێراق رادەگەیەنێت داواش لە هاووڵاتیان دەکات پابەندى ڕێنماییە تەندروستیەکان بن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

لیژنەى تەندروستى و ژینگەى پەرلەمانى عێراق (دووشەممە، 28ى کانونى یەکەمى 2020) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کرد، لە نزیکەوە چاودێرى بارودۆخى پەتاى کۆرۆنا دەکەن و لەهەمان کاتدا شانازى بە دەستکەوتەکانى وەزارەتى تەندروستى و سەرکردایەتییان دەکەن لە زیادبونى ڕێژەى چاکبونەوە و پشکنینەکان و کەمبونەوەى مردن و توشبوون بە پەتاکە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، هەروەها ستایشى باشبوونى بارودۆخى دامەزراوە تەندروستیەکان و چاکسازیەکانى نەخۆشخانەکان دەکەین، هەروەها ستایشى سوربونى وەزارەتەکە دەکەین بۆ بەدەستهێنانى ڤاکسینى دژە پەتاکە بە خێراترین کات.

 

لیژنەکە هێماى بۆ ئەوەشکردوە، لەمیانەى کارەکانى لیژنەکە لەگەڵ وەزارەتى تەندروستى وەک یەک تیم ، ترسى خۆمان لە نەوە نوێکەى کۆرۆنا و کاریگەرییەکانى ناشارینەوە، هەروەها لە پابەندنەبونى هاووڵاتیان بە ڕێنماییە تەندروستیەکان و گوێنەدانیان لەڕێگەى گردبونەوەکانەوە و دروستکردنى قەرەباڵغى لە شوێنە گشتیەکان.

 

لیژنەى تەندروستى و ژینگە داواش لە هاووڵاتیان دەکات، پابەندبن بە ڕێنماییەکانى وەزارەتى تەندروستى لەپێناو خێراکردنى کۆنترۆڵکردنى پەتاکە و گەڕانەوەى ژیانى ئاسایى.