گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژنێکی کورد لەسێدارەدرا

ژنێکی کورد لەسێدارەدرا

2020.12.28 - 08:52
App store icon Play store icon Play store icon
ژنێکی کورد لەسێدارەدرا

ناس کورد-

لەشاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر کوشتنی کۆرپە 12 ڕۆژەکەی و کچێکی تەمەن حەوت ساڵانی هاوسەرەکەی، ژنێکی کورد لەسێدارەدرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، "یەکشەممە 28ی کانوونی یەکەمی 2020) سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی قوروەی شاری سنە بە ناوی ”زەینەب خودامورادیی 42 ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنه جێبەجێ کراوە.

 

زەینەب خودامورادی لەساڵی 2015، بە تۆمەتی کوشتنی کۆرپەیەکی 12 ڕۆژی خۆی بە ناوی ”محەمەد جواد“ و کچێکی تەمەن حەوت ساڵانی هاوسەرەکەی بە ناوی ”حەدیس“ دەستبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپێنرا.

 

ڕێکخراوی هەنگاو دەڵێت، زەینەب کاتێک دووگیان بووە و ئەو ماوەیەش کە لە نەخۆشخانە بووە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بەرەوڕووی کەمتەرخەمی بووەتەوە و ڕێگەی نەداوە کە ئەندامانی بنەماڵەکەی سەردانی بکەن و هەر بۆیە زەینەب لەکاتی ئەنجامدانی ئەو تاوانە دۆخی دەرونی ناجێگیر بووە و توشی خەمۆکی بووە.

 

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی هەنگاو، زەینەب خودامورادی پێش ئەوەی ئەو دوو منداڵە بکوژێت لەسەر قاچی خۆی نوسیبووی "من خۆم و منداڵەکانم کوشت هەتا لە دەستی داوود (هاوسەرەکەی)، سارا (هێوەر) و خەسووم ڕزگارمان بێت“، بەڵام دوای کوشتنی دوو منداڵەکە خۆی نەکوشتووە.