گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وادەى گەیشتنى پڕۆژە یاساى بودجەى 2021 بۆ پەرلەمان ئاشکرا دەکرێت 

2020.12.27 - 22:42
App store icon Play store icon Play store icon
وادەى گەیشتنى پڕۆژە یاساى بودجەى 2021 بۆ پەرلەمان ئاشکرا دەکرێت 

ناس کورد- 

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، پێشبینى ئەوە دەکەن هەفتەى داهاتوو پرۆژە یاساى بودجە بگاتە پەرلەمان و لە نزیکترین کاتیشدا تێپەڕێنرێت، لەپێناو ئەوەى جارێکى تر موچە دوانەکەوێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عەبدولهادى سەعداوى، ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا (یەکشەممە 27ى کانونى یەکەمى 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە باسى لەوەکرد، هەفتەى داهاتوو پرۆژە یاساى بودجەى 2021 دەگاتە پەرلەمان، دەنگدانیش لەسەرى بە نزیکترین کات دەبێت ئەوەش لەپێناو دوانەخستنى موچەى فەرمانبەران وەک پێشتر ڕوویدا.

 

باسى لەوەشکرد، سیاسەتە نوێکانى حکومەت لەنێویشیاندا بەرزکردنەوەى نرخى دۆلار لەپێناو دابینکردنى موچەدا بوو بۆ ئەوەى هەنگاوى قەرزکردن دوبارە نەبێتەوە.

 

عەبدولهادى سەعداوى جەختى لەوەش کردەوە، ڕێگە نادەن حکومەت موڵکەکان و کۆمپانیا گشتیەکانى بفرۆشێت و کەسانى باڵادەست دەستى بەسەردا بگرن.