گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکى دانپێدانانى ئەندامەکەى حەشد

عەسائیب رەخنە لە کەتائیب دەگرێت: هەڕەشەکەتان لە کازمى نەگونجاوە

2020.12.27 - 22:15
App store icon Play store icon Play store icon
عەسائیب رەخنە لە کەتائیب دەگرێت: هەڕەشەکەتان لە کازمى نەگونجاوە

ناس کورد-

وتەبێژى مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەى عەسائیب رەخنە لە قسەکانى ئەبو عەلى عەسکەرى وتەبێژى سەربازى کەتائیبى حزبوڵا دەگرێت کە هەڕەشەى لە مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران کردبوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

مەحمود رەبیعى، وتەبێژى مەکتەبی سیاسی عەسائیب (یەکشەممە، 27ى کانونى یەکەمى 2020) لەمیانەى بەشداریکردنى لەبەرنامەیەکى تەلەفزیۆنى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند "کەسمان ئەبو عەلى عەسکەرى ناناسین، عەسائیب پێیوایە تویتەکەى دۆخەکە زیاتر ئاڵۆز دەکات،ئێمە لە گروپى تایبەت لەگەڵ کەتائیب رەخنەمان لەو تویتە گرتووە".

 

وتیشى "هیچ بەیانێکى فەرمى نییە ئاماژە بە تێوەگلانى عەسائیب بکات لە بۆردومانى باڵیۆزخانەى ئەمریکا، بەڵکو ئیدانەى بە ئامانجگرتنى نێردە دیبلۆماسییەکانمان کردووە".

 

مەحمود رەبیعى دەڵێت، ئەوان پارێزگارى لە دەوڵەت دەکەن و هەڕەشەیان لە حکومەت نەکردووە، ئەو کەسەى دەستگیرکراوە بەتۆمەتى تاوانکارى، دواتر ئاشکرابووە کە سەر بە حەشدى شەعبییە، رەنگە بگوازرێتەوە بۆ ئاسایشى حەشد، ئەوەش رێوشوێنە دروستە یاساییەکەیە.

 

دەشڵێت "ئەو ئەندامەى حەشد بەتوندى ئەشکەنجە دراوە و ناچارکراوە کە بڵێت فەرماندەى موشەکەکانى عەسائیبە بۆ بۆردومانکردنى ناوچەى سەوز، بەڵام ئێمە ئەگەر ئەو کارەمان بکردایە بە ئاشکرا دەمانوت".


ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن بۆ گالاکسی - بۆ هواوى