گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەی خۆیەتی؟

ڕاستی و دروستی وێنەکەى فرسەت سۆفی لە نەخۆشخانە (تایبەت)

2020.12.27 - 14:00
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاستی و دروستی وێنەکەى فرسەت سۆفی لە نەخۆشخانە (تایبەت)

ناس کورد-

بڵاوبوونەوەى وێنەیەکی سەردەمی نەخۆشکەوتنی فرسەت سۆفی، پارێزگاری كۆچكردووی هەولێر لە نەخۆشخانە و لەسەر تەختەکەى لەلایەن میدیاکانەوە، مشتومڕێکی زۆری دروستکرد و زۆرێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ساختە ناویان برد، نەک هەر ئەوە، بەڵکو وێنەیەکی تر بڵاوکرایەوە کە گوایە ئەوە راستەقینەکەیەتی و لەمبارەیەوە ناس بەدواداچوونێك بڵاو دەكاتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژی 18ی تشرینی دووەمی 2020، فرسەت سۆفی لە نەخۆشخانەیەکی تورکیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە تەمەنی 42 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، هەر دوای مردنی، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند دەنگۆ و سیناریۆیەك لەبارەی هۆكاری راستەقینەی مردنەكەی بڵاوكرایەوە. 

 

دوێنێ شەممە، 26ی کانونی یەکەمی 2020، لە چلەكەیدا، وێنەیەکی فرسەت سۆفی لەناو نەخۆشخانە و لەلایەن خێزانەکەیەوە بڵاوکرایەوە، بەڵام دواتر گفتوگۆ و مشتومڕێکی زۆری دروستکرد بەوەى وێنەکە ساختەیە و "ئامانج لێی بەلاڕێدا بردنی كەیسەكەیە". 

 

بەڵام بەپێی بەدواداچوونەکانی ناس کورد، ئەو وێنەیەی فرسەت سۆفی کە بڵاوکراوەتەوە هیچ کێشەیەکی تەکنیکی نییە و ئەو وێنەیەشی وەك راستییەكە بڵاوكراوەتەوە دەستكاری كراوە. 

 

هەر لەمبارەیەوە زاهیر سۆفی، برای فرسەت سۆفی بە "ناس کورد"ی وت، ئەو وێنەیە لە نەخۆشخانەی سانتا لایف لە هەولێر گیراوە لەلایەن خەزور و بەڕێوەبەری نوسینگەکەى."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

دەشڵێت، "من خۆم ئەو چەند ڕۆژە لای بووم، بە هیچ شێوەیەک نەمهێشتووە وێنەی بگیرێت، تەنها ئەو وێنەیەی هەیە لە نەخۆشخانە، بەڵام هیچ کێشەیەکی نییە و پێنج بۆ شەش ڕۆژ دوای نەخۆشکەوتنی گیراوە."

 

تیمی هونەری ناس کورد لە بەدواداچوونێک بۆ وێنەکە، دەرکەوتووە "هیچ تەکنیکێکی فۆتۆشۆپ لە وێنەکەدا نییە و وێنەکەش ڕاستەقینەیە."

me_ga.php?id=1939

لەکاتی بەکارهێنانی هەر توڵێک لە بەرنامەکانی دەستکاریکردنی وێنە، شارەزایان و چەند بەرنامەیەکی کۆمپیوتەری دەتوانن ئەو گۆڕانکارییانە بدۆزنەوە کە بە خەڵکی ئاسایی نابینرێن، بەڵام وێنەکەى فرسەت سۆفی هیچ جۆرە دەستکارییەکی پێوە دیار نییە.

 

هاوکات ناس کورد پەیوەندی بە نەخۆشخانەی سانتا لایف لە هەولیر کرد، ئەوان دڵنیاییان کردەوە کە فرسەت سۆفی لەو بەروارەدا لە نەخۆشخانەکە بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

هەر بەپێی بەدواداچوونەکانی ناس کورد، ئەو تەختانەی کە لە نەخۆشخانەی سانتا لایف دانراون، هەمان ئەو تەختەیە کە لە وێنە ڕاستەقینەکەى فرسەت سۆفیدا هەیە، تەنها ئەوەیە بەشی سەرەوەی تەختەکەى بەرزکراوەتەوە، لێرە وێنەکە بە تەواوەتی ببینە.

me_ga.php?id=1940

دواتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەیەکی تر بڵاوکرایەوە کە گوایە ئەو وێنە ڕاستەقینەیە کە وێنەی فرسەت سۆفی لەسەر دروستکراوە، بەڵام تیمی هونەری ناس کورد توانیان ئەوەش بسەلمێنن کە وێنە بڵاوکراوەکە ساختەیە و سەری کەسێکی تر خراوەتە شوێنی سەری فرسەت سۆفی، هەروەها چەند توڵێکی فۆتۆشۆپ بەکارهێنراوە بۆ شێواندنی جلەکانی فرسەت سۆفی تاوەکو گومانی زیاتر دروست بکات.

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى

me_ga.php?id=1941

هەر لە بەدواداچوونەکەدا بۆ سەری ئەو کەسەی خراوەتە شوێنی فرسەت سۆفی، تیمی هونەری ناس کورد وێنەی ڕاستەقینەکەی دۆزییەوە کە بۆ ساڵی 2017 دەگەڕێتەوە کاتێک کەسێک تەقەی لە مستەفا ئینجە، قائیمقامی شاری گیوزەلباخچەی تورکییە و لەسەر تەختێکی نەخۆشخانەکە کەوتووە. لێرە - لێرە - لێرە هەواڵەکانی بخوێنەوە.

me_ga.php?id=1942