گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەنجێک بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە

ڕانیە؛ تەرمی گەنجێک بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە

2020.12.27 - 11:47
App store icon Play store icon Play store icon
ڕانیە؛ تەرمی گەنجێک بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە

ناس کورد-

لە شاری ڕانیە لە بیانەیەکی تەواو نەکراودا تەرمی گەنجێک بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە کە لەدایکبووی ساڵی 2001-ە و تائێستا هۆکاری ڕووداوەکە نازانرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین (یەکشەممە 27ی کانوونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، "کاتژمێر 9:00ی بەیانی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک لەناو بینایەکی تەواونەکراو لە ڕانیە گەڕەکی قوللە بە هەڵواسراوی دۆزراوەیەوە و تەرمەکەی گەیەنرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، گەنجەکە بەناوی ( ه،ت،س ) و لە ڕەگەزی نێرە، لەدایکبووی ساڵی 2001-کە و پیشەی خوێندکارە.

 

پۆلیسی ڕاپەڕین ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی پاشان بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی زیاتر تەرمەکەی هەواڵەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا.

 

باسی لەوەشکردووە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوە و بۆ زانینی هۆکاری ڕاستقینەی ڕوداوەکە لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە و بەردەوامە.