گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پرۆسەی خوێندن لە هەرێم

بڕیارێک هەیە ئەگەر کۆرۆناش ببارێت خوێندنی پۆلی 12 دەستپێبکاتەوە

2020.12.27 - 11:10
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێک هەیە ئەگەر کۆرۆناش ببارێت خوێندنی پۆلی 12 دەستپێبکاتەوە

ناس کورد-

ماوەی نزیکەی دوو مانگە خوێندن لە هۆڵەکان لە هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە و جێگری سەرۆکی لیژنەی پەروەردەش لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، لە وەزارەتی پەروەردە بڕیارێک هەیە کە ئەگەر "کۆرۆناش ببارێت" خوێندنی پۆلی 12 دەستپێبکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

موسلیم عەبدوڵا قەسرێ، جێگری سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان (یەکشەممە 27ی کانوونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، بڕیارە لە 7ی کانوونی دووەمی 2021، بڕیار لە چارەنوسی خوێندن بدرێت بە دەستپێکردنەوە یاخود درێژکردنەوەی دواخستن.

 

وتیشی، "لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری پەروەردە و ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە، چەند پلان و پێشنیازێک باسکراوە بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن و ئەو پێشنیازانە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا باس دەکرێت و بڕیارێک دەدرێت لەوبارەیەوە،."

 

جێگری سەرۆکی لیژنەی پەروەردە ئاماژەی بەوەشكرد، "بەگوێرەی پلانی وەزارەتی پەروەردە، بڕیاردراوە ئەگەر کۆرۆناش ببارێت، ئەوا لە 10ی 1ی ساڵی داهاتوو خوێندنی پۆلی 12 دەستپێبکاتەوە، چونکە ئەوان کۆتا قۆناغن و وانەکانیان کورت ناکرێتەوە و زۆر دواکەوتوون، بەڵام ئەوەش پێویستە لیژنەی باڵای کۆرۆنا بڕیاری لەسەر بدات."

 

باسی لەوەشکرد، "بۆ قۆناغەکانی دیکەش پێشنیاز ئەوەیە یاخود بەشێوەی تەناوب هەفتەی سێ ڕۆژ لە هۆڵەکانی خوێندن دەوام بکەن و وانە بخوێنن، یاخود درێژە بە خوێندنی ئەلکترۆنی بدرێت."

 

ئەگەرچی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لەکاتی خۆیدا خوێندن دەستپێبکاتەوە، بەڵام دواتر بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا، بڕیاریدا بۆماوەی مانگێک خوێندن لە هۆڵەکانی خوێندن ڕابگرێت، دواتریش بۆ 40 ڕۆژی دیکە وادەکەی درێژکردەوە و لە 10ی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو وادەکە کۆتایی دێت.