گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دارایی پەرلەمانی عێراق دڵنیایی دەدات لە موچەی دوو مانگی داهاتوو

2020.12.27 - 11:06
App store icon Play store icon Play store icon
دارایی پەرلەمانی عێراق دڵنیایی دەدات لە موچەی دوو مانگی داهاتوو

ناس کورد-

بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە موچەی تەواوی ساڵی داهاتوو گەڕەنتی دەکات و دەڵێت، موچەی دوو مانگی داهاتووی موچەخۆران و خانەنشینان هیچ پەیوەندییەکی بە پڕۆژەیاساکەوە نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەحمەد سافار، بڕیاردەری لیژنەکە لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای حکومەتی عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (27ی کانونی یەکەمی 2020) دەڵێت، "ئەگەر پڕۆژەیاسای بودجە پەسەند بکرێت، ئەوە موچەی تەواوی ساڵی داهاتووی فەرمانبەرانی دەوڵەت گەرەنتی دەکات."

 

دەشڵێت، "بەپێی دەرخستە داراییەکان، موچەی مانگەکانی کانونی دووەم و شوباتی ساڵی داهاتوو ئامادەیە ئەگەر بێتوو بودجەش پەسەند نەکرێت."

 

باسی لەوەشکرد، "پەرلەمان دژی هەموو جۆرە لێبڕێنێکی موچەی کەم و مامناوەندی فەرمانبەران دەوەستێتەوە."

 

ئاماژەی بەوەکردووە، "کورتهێنانی دارایی لە ڕێگەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زیادبوونی ڕێژەی نەوتی هەناردەکراو پڕدەکرێتەوە، نەوتی هەناردەکراو زۆرجار زیاتردەبێت لەو ڕێژەیەی کە پلانی بۆ دانراوە، نرخی نەوتی پێشبینکراو کە بودجەی 2021ی لەسەر بنیادنراوە کەمترە لە نرخی ڕاستەقینەی خۆی لەبازاردا".

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "هەموو ئەو نرخەی کە پێشتر لە پڕۆژەیاساکانی بودجەی عێراق دانراون بۆ نەوت، نرخێکی گریمانەییە بوون و کەمتربووە لە نرخی بازار، ئەوەش وەک ڕێکارێکی پێشوەختە بووە بۆ بەرگرتن لە درووستبوونی کورتهێنانی دارایی، بۆیە ئەوە پارەی کەدەمێنێتەوە لە بودجەی ئەو ساڵە دەخرێتە سەر بودجەی ساڵی دوای خۆی."