گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گومان، ئینتەرنێت و مادەى هۆشبەر

حاڵەتەکانی توندوتیژی خێزانی لە عێراق کەمی کردووە بەڵام هێشتا بەرزە

2020.12.27 - 10:48
App store icon Play store icon Play store icon
حاڵەتەکانی توندوتیژی خێزانی لە عێراق کەمی کردووە بەڵام هێشتا بەرزە

ناس کورد-

ژمارەی حاڵەتەکانی توندوتیژی خێزانیی لە ساڵی 2020دا بەروارد بە ساڵی ڕابردوو کەمی بووە، خراپی دۆخی ئابوریی، ئالودەبوون بەماددە هۆشبەرەکان، بازرگانیکردن بە ئافرەت و خراپ بەکارهێنانی هۆیەکانی پەیوەندیکردن هۆکاری سەرەکی ڕوودانی ئەوحاڵەتانە بوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

عەلی محەمەد سالم، بەڕێوەبەری پاراستنی خێزان ومنداڵ و بەرنگاربوونەوەی توندتیژی خێرانی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق (27ی کانوونی یەکەمی 2020) کە" ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند، "ئەمساڵ 15 هەزار حاڵەتی توندوتیژی خێزانی لە عێراق تۆمارکراوە".

 

بەرپرسەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەراورد بە ساڵی ڕابردوو حاڵەتەکانی توندوتیژی کەم یکردووە، بەجۆرێک لەساڵی 2019 دا 17 هەزارحاڵەت تۆمارکراوە".

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، "ئەمساڵ زیاترلە چوار هەزار فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بکەرەکانی ئەو حاڵەتانە لەلایەن دادگاوە دەرچووە، نۆ هەزار حاڵەتی لێدان  و توندوتیژی دژ بە ژنان لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە تۆمارکراوە، بەشێک لە حاڵەتەکان بەزیندانیکردن کۆتایی هاتووە وبەشێکی دیکەشی بە ئاشتەوایی کۆتایی پێ هاتووە".

 

بەگوێرەی وتەی بەرپرسەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، " لەماوەی ئەمساڵدا نزیکەی 300حاڵەتی ناپاکی هاوسەرێتی لە هەموو عێراقدا تۆمارکراوە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە،"هۆکاری سەرەکی ڕوودانی حاڵەتەکانی تووندوتیژی خێزانی دەگەرێتەوە بۆخراپی دۆخی ئابوریی، ئالودەبوون بەماددە هۆشبەرەکان، بازرگانیکردن بە ئافرەت وخراپ بەکارهێنانی هۆیەکانی پەیوەندیکردنی، کە ئەوەش وایکردووە ئافرەتان ناچار بکات پەنا ببن بۆ خۆکوشتن".