کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- شەهرام عەزیز وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە گەنجینەكان دەكات لیستی مووچەی مانگی 3 ئامادە بكەن و پێدەچێت بەر لە هاتنی جەژنی رەمەزان مووچەی مانگی 3 دابەش بكرێت . حەسەن ڕەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەكی سلێمانی بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند" وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان داوای لێكردووین لیستی مووچەی مانگی سێ-یان بۆ بنێرن تا بۆ پێش جەژنی ڕەمەزان ئامادەی بكەن". . ئاماژەی بەوەش كرد، ئەوان خۆیان هەر مانگانە كارەكانیان دەكەن بۆ ئامادەكردنی لیستی مووچە لەكاتی خۆیدا و بۆ ئەم مانگەش بەهەمان شێوە كار دەكەن و پێش جەژن لیستەكە ئامادە دەكەن. . بەڕێوەبەری گەنجینەی یەكی سلێمانی بەدوورینەزانی بەر لە هاتنی جەژنی رەمەزان وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم مووچەی مانگی 3 دابەش بكات و وتیشی "پێدەچێت پێش جەژن ئەو موچەیە دابەش بكرێت". . لە ماوەی ڕابردوودا لە رۆژی 5ی مانگدا دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرا، بەڵام ماوەی دوو مانگی ڕابردوو چەند ڕۆژێك لەو بەروارە دواكەوت و تا ئێستا مووچەی مانگی دووی هەندێك لە وەزارەتەكان دابەش نەكراوە. .