گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەتوای بەکارهێنانی ڤاکسین

فەتوای یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان لەسەر بەکارھێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا

2020.12.27 - 09:00
App store icon Play store icon Play store icon
فەتوای یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان لەسەر بەکارھێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا

ناس کورد-

یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان رایگەیاند، پەسەندکردنی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەلایەن پزیشکانەوە لە رووی ئاینییشەوە قبوڵکراو دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

لە ڕاگەیەندراوێکدا عەلی قەرەداغی، سکرتێری گشتیی یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان (یەکشەممە 27ی کانوونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، " لەسەر پرسی پێکوتەی  COVID-19، پێویستە متمانە بە پزیشکان بکرێت."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئەگەر جیھانی پزیشکی، بڕیار لەسەر ئەوە بدەن کە ئەو پێکوتەیە بۆ کۆمەڵێک خەڵک و کەسی دیاریکراو پێویستە، ئەوا لە ڕووی رێگری لە بڵاوبوونەوەی پەتاکە و پاراستنی تەندروستی، لە رووی ئاینییەوەش قبوڵکراوە".

 

سکرتێری گشتیی یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان، ئەوەشی خستووەتەڕوو، فەتواکەیان پەیوەست دەبێت بە پەسەندکردنی پێکوتەکە لەلایەن کەسانی شارەزا و سەڵماندنی کاریگەر و سوودی ئەو ڤاکسینە.