گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا کۆتا پەتا نابێت

تەندروستیى جیهانى: کۆرۆنا کۆتا پەتا نابێت

2020.12.26 - 23:26
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیى جیهانى: کۆرۆنا کۆتا پەتا نابێت

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرى گشتیى ڕێکخراوى تەندروستیى جیهانى دەڵێت، کۆرۆنا کۆتا پەتا نابێت لە جیهاندا و ئەوە ڕاستییەکەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تیدروس ئەدهانۆم گیبریسوس، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕێکخراوى تەندروستیى جیهانى لە وتەیەکى تۆمارکراودا کە (شەممە 26ى کانونى یەکەمى 2020) بڵاویکردووەتەوە، باس لەوەدەکات، "قورسە باوەڕ بەوە بکەین ڤایرۆسى کۆرۆنا نەناسراو بوو بۆمان کە لەماوەى 12 مانگدا جیهانى هەڵگێڕایەوە."

 

ڕونیشیکردووەتەوە، کاریگەرییەکانى پەتاکە لە سنورى نەخۆشیەکە خۆى دەرچووە و چەندین کاریگەرى دورمەوداى لەسەر کۆمەڵگەکان و ئابورییەکان دەبێت، بەڵام پێویستە هەموو ئەوە سوپرایزێک نەبێت، بە درێژایى چەندین ساڵ ڕاپۆرت و شیکردنەوە و ڕێنماییەکان باسیان لەوەدەکرد جیهان ئامادە نییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى هەر پەتایەک.

 

گیبریسوس لە درێژەى وتەکانیدا دەڵێت، "پێویستە هەموومان ئەو وانانە فێربین کە پەتاکە داویەتى پێمان، یەکەم پێویستە سەرجەم دەوڵەتانى جیهان وەبەرهێنان لە تواناکانیان بکەن بۆ ئاشکراکردن و ڕووبەڕووبوونەوەى هەر جۆرە بارودۆخێکى لەناکاوى پەتاکان کە لە سروشتەوە یاخود بە ئەنقەست دروست دەبن."

 

جەختیلەوەشکردوەتەوە، "دووەم ئامادەکاریى ڕاستەقینە تەنها بە کردایى نابێت و پێویستە لە کەرتى تەندروستیدا هەبێت، بە شێوازێکى گشتگیر لەلایەن حکومەت و کۆمەڵگەکانەوە، سێیەمیش پەتاکە ڕوناکى خستنەسەر پەیوەندى بەهێز لەنێوان تەندروستى مرۆڤ و گیاندەران و هەسارەکەش، ئەوەش ناتوانین مامەڵەى لەگەڵ بکەین بەشێوازى 'یەک تەندروستى' نەبێت."

 

بەڕێوەبەرى گشتى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى لەکۆتایى قسەکانیدا وتویەتى، "مێژوو پێمان دەڵێت ئەمە کۆتا پەتا نابێت و پەتا ڕاستییەکى ژیانە، بەڵام لەگەڵ وەبەرهێنان لە کەرتى تەندروستى گشتیدا بە ڕێگەیەکى گشتگیرى هاوبەش لەنێوان سەرجەم حکومەت و کۆمەڵگە و لێتێگەیشتنە تەندروستیەکان دەتوانین منداڵەکانمان و منداڵەکانیان بپارێزین بۆ ئەوەى ببنە میراتگرى جیهانێکى ئارامتر و بەردەوامتر."