گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران ڤاکسین بەرهەم دەهێنێت

ڕۆحانی: ڤاكسینێكی تایبەت بەكۆرۆنا بەرهەم دەهێنین

2020.12.26 - 22:34
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆحانی: ڤاكسینێكی تایبەت بەكۆرۆنا بەرهەم دەهێنین

ناس کورد-

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، لەئێستادا وڵاتەکەی لە هەوڵی ئەوەدایە لەیەک کاتدا ڤاکسینی دژ بەکۆرۆنا لە دەرەوە هاوردە بکات و ڤاکسینێکی دیکەی خۆماڵیش بەرهەم بهێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی"تەسینم"ی ئێرانی (شەممە 26ی کانوونی یەکەمی 2020) کە " ناس کورد" بەدواداچوونی بۆکردووە، حەسەن ڕۆحانی، سەرۆکی ئێران ڕایگەیاندووە، " ئەمەریکا ڕێگریی لە ئێران دەکات  بۆ بەدەستهێنانی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆیە لە ئێستادا لەهەوڵی ئەوەدان لە یەک کاتدا ڤاکسینەکە لە دەرەوە هاوردە بکەن و ڤاکسینێکی دیکەی خۆماڵیش بەرهەم بهێنن".  

 

بەگوێرەی ئاژانسە ئێرانییەکە، ڕۆحانی ئەوەشی وتووە، " چالاکییە زانستییەکانی ئێران بۆ بەدەستخستنی ڤاکسینێکی خۆماڵیی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەر لە یەکەم ڕۆژی سەرهەڵدانی پەتاکەوە بەردەوامە".

 

ڕۆحانی، ئەوەشی خستووەتەوەڕوو، پڕوپاگەندەکانی نەیارانی وڵاتەکەی لە بارەی دۆخی نەخۆشییەکە لە ئێران دوورن لە ڕاستییەوە و هیچ لۆژیکێکی تێیدا نییە.