گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاستەنگیی بەردەم هەولێر و بەغدا

جێگری سەرۆکی پەرلەمان باس لە ئاستەنگییەکانی بەردەم ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا دەکات

2020.12.26 - 22:03
App store icon Play store icon Play store icon
جێگری سەرۆکی پەرلەمان باس لە ئاستەنگییەکانی بەردەم ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا دەکات

ناس كورد-

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، شاندەکەی هەرێم ڕێککەوتنێکی باشی لەگەڵ بەغدا ئەنجامداوە، بەڵام ئەوەی ئاستەنگی دەخاتە بەردەم هەردوولا، لایەنە سیاسییەکانن، نەک حکومەتی عێراق، دەشڵێت، جیاوازی لە نێوان دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی و لایەنە سیاسیەکاندا هەیە، دەسەڵاتی ڕاستەقینە لای لایەنە سیاسییەکانە،  نەک حکومەت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەشیرحەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ( 26ی کانوونی یەکەمی 2020) لە میانەی دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا کە " ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند، " لێکتێگەیشتی باش هەبووە لە نێوان شاندەکەی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی، شاندی هەرێمی کوردستان ڕازی بووە بەهەموو ئەو مەرجانەی کەلەیاسای پڕکردنەوەی کۆرتهێنانی دارایی گەڵاڵە کراون، بەرانبەر بەڕادەستکردنی مافەوشایستە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان".

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " بەغدا پێزانینی تەواوی هەیە بۆ ئەو ڕێککەوتنەی کە لە نێوان هەولێر و بەغدا کراوە، بەڵام ئەوەی لە ئێستادا ڕێگرە لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە، لایەنە سیاسییەکانن، چونکە دەسەڵاتی ڕاستەقینە لە عێراق بەدەست ئەوانەوەیە".   

 

وتیشی، " لایەنە سیاسیەکان بەمەبەستی خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و ڕازیکردنی شەقامی خۆیان، مانۆڕی سیاسیی دەکەن و دژ بەهەرێم ڕاوەستاونەتەوە".

 

لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021 و کاتی ڕەوانەی بودجەکە بۆپەرلەمان، حەداد وتی، " هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی داوە لەسەر ئەو پشک و مەرجانەی کە لە پرۆژەکەدا دانراوە و پابەندیی خۆشی لەوباریەوە ڕاگەیاندووە، بڕیارە بودجەکە سبەینێ یەکشەممە ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت و خوێندنەوەی یەکەمیش بۆ پرۆژە یاساکە لە هەفتەی یەکەمی مانگی داهاتوودا دەکرێت، پێشبینی دەکەین لە ماوەی 20 ڕۆژ یاخود مانگێک، پرۆژەکە لە پەرلەمان پەسەند بکرێت."

 

بەوتەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە تا دوا دەرفەت و تا دواسات بەردەوام بێت لەگفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا، دەشڵێت، " گفتوگۆکانی ڕۆژانی ڕابردوو بە چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان بووە، حکومەتی هەرێم نایەوێت هیچ بیانوییەک بەو لایەنە سیاسیانە بدات، کەوا نیشانی هاووڵاتیانی عێراق بدەن، کە هەرێمی کوردستان نایەتە ژێر باری ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا."