ناس کورد-
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، ئاگادارن ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت كه گوشار بخه‌نه‌سه‌ر به‌غدا تا گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن له‌گه‌ڵ كوردستان، دەشڵێت، ئیدارەی نوێی ئەمەریکا جیاواز دەبن لە ئیدارەی ترەمپ و ئەوان لە داخوازییەکانی هەرێمی کوردستان تێدەگەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هۆشیار سیوه‌یلی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان (شەممە 26ی کانوونی یەکەمی 2020) بە میدیای فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند، "پشتیوانیی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا ڕوون و ئاشكرایه و چه‌ندین جار دووپاتی ئه‌وه‌یان كردووه‌ته‌وه هه‌م كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه ئاماده‌ی هاوكاریی كوردستانن."
ئاماژەی بەوەشكردووە، " نەتەوە یەکگرتووەکان و ئه‌مه‌ریكا و ئەوروپاش به‌و ئاراستەیە كار ده‌كه‌ن کە چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا بكه‌ن و ئێستا ئه‌وانیش بۆیان ڕوون بووه‌ته‌وه کە به‌غدا پێداگری ده‌كات و وه‌ك پێویست ئاماده نییه بێته پێشه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌تایبه‌ت بودجه‌ی كوردستان و ناردنی شایسته‌ی دارایی بۆ كوردستان، ئاگادارین ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت كه گوشار بخه‌نه‌سه‌ر به‌غدا تا گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن له‌گه‌ڵ كوردستان".
سەبارەت بە ڕۆڵی ئەمەریکا و پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی باسی لەوەکردووە، " من له‌و باوه‌ڕه‌دام په‌یوه‌ندییه‌كان زیاتر گه‌شه ده‌سه‌نن، له هه‌مان كاتدا ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا جیاواز ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ترەمپ، به‌وه‌ی كه له‌بابه‌تی كوردستان و داخوازیی ڕه‌وای كوردستان باشتر تێ ده‌گه‌ن، شتێكی باشتریان بۆ ئه‌و ماف و داخوازیانه هه‌یه و حه‌ز ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا هاوكاریی كوردستان بكه‌ن".
له‌باره‌ی جێگیركردنی هێزی هاوپه‌یمانان له سنووری باشووری كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دەڵێت، "گرنگه بۆ ئێمه سه‌قامیگری له ڕۆژئاوای كوردستان هه‌بێت، له هه‌مان كاتدا گرنگه به‌لای هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكاشه‌وه سه‌قامیگری له‌و به‌شه‌ی كوردستان هه‌بێت و به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو لایه‌ك له سه‌قامیگریی ئه‌و ناوچانه‌دایه، له‌و ڕوانگه‌وه كوردستان داوای كردووه وڵایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕۆڵی ببینێت بۆ پاراستنی سه‌قامگیری، به‌و مانایەی كه چیتر په‌كه‌كه ڕۆڵی خراپ نه‌بینێت له‌و ناوچانه و ڕۆژئاوای كوردستان به‌كار نه‌هێنێت له‌و ڕێگایه‌وه په‌لاماری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بدات و هه‌وڵێكی له‌و شێوه له ئارادایه كه له به‌رژه‌وه‌ندیی باشووری كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان و هاوپهیمانانیشه".
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی ئه‌وه‌یشی خستووەتەڕوو، ''ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌یكات مه‌ترسییه له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، چونكه ئه‌مه‌ریكا ئارامیی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌پارێزێت، سه‌قامگیریی ئه‌منی له ڕۆژئاوای كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگه، به‌ڵام پاراستنی سه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منیی باشووری كوردستان یه‌كجار گرنگه له‌و ڕووه‌وه بایه‌خدان هه‌یه و گفتوگۆ به‌رده‌وامن."