گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چارەسەری کێشەکانی نرخی دۆلار

بۆ چارەسەری كێشەكانی نرخی دۆلار سەرۆك هۆز و پیاوانی ئاینی دێنە سەر خەت

2020.12.26 - 20:48
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ چارەسەری كێشەكانی نرخی دۆلار سەرۆك هۆز و پیاوانی ئاینی دێنە سەر خەت

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرى پێشووى پرۆسە داراییەکانى بانکى ناوەندیى عێڕاقى پێى وایە، ئەگەرى هەیە عەشایەر و پیاوە ئایینیەکان بێنە سەر خەت بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى تایبەت بە نرخى دۆلار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەحمود داغر، بەڕێوەبەرى پێشووى پرۆسە داراییەکانى بانکى ناوەندیى عێڕاقى (شەممە 26ى کانوونى یەکەمى 2020) بە ماڵپەڕى "اندبندنت عربیة"ى وتووە، ئەو کێشە سەرەکیانەى کە بازاڕ پێوەى دەناڵێنێت لە ئێستادا پەیوەندى بە نرخى نوێى دراوەوە هەیە و ئەوەش چەندین کێشەى لەنێوان هاوردەکاران و بازرگانانى پارچە دروستکردوە.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، گەورە هاوردەکاران دەیانەوێت بە دۆلار پارە وەرگرن، ئەوەش کاریگەرى لەسەر بازرگانانى ناو بازاڕەکان دروست دەکات و زیانیان لێدەکەوێت، بەهۆى ئەوەشەوە بازاڕەکان ناسەقامگیر دەبن.

 

مەحمود داغر پێشى وایە، ئەگەرى هەیە عەشایەرەکان و پیاوە ئایینیەکان دەستوەردان بکەن بۆ یەکلاکردنەوەى کێشەکانى بازاڕ وەک پێشتر لە ساڵى 1996 ڕوویدا دواى دەرکردنى یاداشتنامەى نەوت بەرامبەر خۆراک  و دەرمان کە بووە هۆى دابەزینى نرخى دۆلار.

 

جەختلەوەشدەکاتەوە، بازاڕ پێویستى بە نزیکەى 6 مانگ هەیە بۆ یەکلاکردنەوەى کێشەکان و گەیشتن بە ڕێکەوتنێک لەنێوان قەرزدەران و قەرزاران، تائێستا بازاڕى عێراق لە شۆکدایە بەهۆى دابەزینى نرخى دراوى ناوخۆیى بە ڕێژەى 21% و تائێستاش هەندێک بازرگان بە کەمتر لە نرخى فەرمى دۆلار دەیفرۆشن، ئەو شۆکەش لە سەرەتاى ئەم هەفتەیەوە کۆتایى دێت و هەموان پشت بە نرخى نوێى دۆلار دەبەستن.