گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەت لەبارەى ڕادەستکردنی ئەندامەکەى عەسائیب بە حەشد ڕوونکردنەوە دەدات

2020.12.26 - 15:19
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەت لەبارەى ڕادەستکردنی ئەندامەکەى عەسائیب بە حەشد ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

وەزارەتى ناوخۆى عێراق بڵاوکردنەوەى نوسراوێک بەناوى وەزارەتەکەیانەوە لەسەر ڕادەستکردنەوەى تۆمەتبارێکی سەر بە عەسائیبی ئەهلی حەق بە حەشدى شەعبى ڕەت دەکاتەوە و دەشڵێت، نوسراوەکە ساختەیە و سەرلەبەرى ئەو دەنگۆیانەش ناڕاستن و بۆ شێواندنى ڕاى گشتیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپیەکى بە دەستى ناس کورد گەیشتووە، وەزارەتى ناوخۆى عێراق (26ى کانونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاندووە، ئەوەى کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و هەندێک لە میدیاکاندا بڵاوکراوەتەوە لەبارەى ڕادەستکردنى یەکێک لە تۆمەتباران و بڵاوکردنەوەى نوسراوێک لەو بارەیەوە سەرلەبەرى دوور لەڕاستیەوە و نوسراوەکەش ساختەیە و لە وەزارەتەوە شتى لەو جۆرە دەرنەچووە.



وەزارەتى ناوخۆ جەخت لەوە دەکاتەوە کە "دیارەدەى بڵاوکردنەوەى نوسراوى ساختە لەبارەى کار و بڕیارەکانیەوە نوێ نییە، ئەوەش بە ئامانجى دروستکردنى متمانە لەلاى هاوڵاتیان و ڕاى گشتى ئەو کارانە دەکرێن و کەمتەرخەمیش ناکەن لە دۆزینەوەى ئەو ساختەکارانە و گەیاندنیان بە دادگا بۆ ئەوەى سزاى ئەو کارانەیان وەربگرن."



ئەمڕۆ لە میدیاکاندا نوسراوێک بەناوى وەزارەتى ناوخۆى عێراقەوە بڵاو کرایەوە کە تێایدا باس لەڕادەستکردنى یەکێک لە تۆمەتبارانى سەر بە عەسائیب دەکات بە حەشدى شەعبى و هەروەها باس لە کشانەوەى و ڕاگیرانى جموجۆڵى هێزە چەکدارەکانى ناو بەغدا دەکات.

me_ga.php?id=10511

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەى عەسائیبی ئەهلی حەق دەڵێت، ئەوەى ڕوویدا لە دەستگیرکردنی ئەندامێکی حەشدی شەعبی بە تۆمەتێکی فێڵاوی بە ژیریی و دانایی چارەسەر کرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

قەیس خەزعەلی لە تویتێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (26ی کانونی یەکەمی 2020) دەڵێت، "جەخت لە پابەندبوونمان دەکەینەوە بە دەوڵەت و دامەزراوەکانی، لە هەمانکاتدا جەختی لە مافی موقاوەمە دەکەین بۆ کۆتاییهێنانی بە بوونی هێزی سەربازیی ئەمریکا و هەروەها بە پاراستنی شکۆی دەوڵەت و هێرش نەکردنە سەر نێردە دیبلۆماسییەکان.

 

زیاتر بخوێنەوە: بەغدای پایتەخت شەوێکی توندى ئەمنی دەگوزەرێنێت

زیاتر بخوێنەوە: زانیاری ورد دەربارەی عەسایب.. پێیەك لە دەوڵەت و پێیەكەیتر یاخیگەریی

 

شەوی ڕابردوو دۆخێکی ئەمنیی توند باڵی بەسەر بەغدای پایتەختدا کێشا دوای ئەوەى گروپە چەکدارییەکانی عەسائیب بە ئۆتۆمبێلەوە نمایشی سەربازییەکان لەسەر شەقامەکان دەکرد و هەڕەشەیان لە هێزە ئەمنییەکان دەکرد بەهۆی دەستگیرکردنی ئەندامێکیان بە تۆمەتی تێوەگلانی لە هەڵدانی موشەکەکانی سەر ناوچەی سەوزی بەغدا.

me_ga.php?id=10510

هاوکات تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەڵیت، "بەغدی پایتەخت زۆر سەلامەت و سەقامگیرە و هیچ دۆخێکی ئەمنی لە ئارادا نییە."

 

دەشڵێت، "هیچ هەڕەشەیەکی ئەمنی لەسەر پایتەخت نییە."

 

شەوی ڕابردوو ئەو گروپە چەکدارییانەی عەسائیب چەندین گرتە ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە کە تێیدا خۆیان پڕچەک کردبوو و دروشمی جیاواز و هەڕەشە ئامێزیان دەوتەوە.  

  

  

بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکان لە بەغداوە، ئەو گروپە میلیشیایانە ماوەى 48 کاتژمێریان دانابوو بۆ ئازادکردنی ئەندامەکانیان، دواتر بەپێ بەڵگەنامەیەکی دزەپێکراو، دواتر وا بڵاوکرایەوە کە ئەو دەستگیرکراوە ڕادەستی دەستەى حەشدی شەعبی کراوە.  

 

هەرچەندە دواتر باڵی سیاسیی عەسائیب وتیان کە ئەو هێزانە سەر بە بزوتنەوەکە نین، بەڵام دوای ڕێککەوتنی عەسائیب لەگەڵ حکومەت، ئەو هێزانە کشانەوە.