گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ناس کوردەوە بانگەواز دەکەن

ڤیدیۆ؛ ژمارەیەک هاوڵاتی کورد لە سعودیە گیریان خواردووە

2020.12.26 - 15:04
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ ژمارەیەک هاوڵاتی کورد لە سعودیە گیریان خواردووە

ناس کورد-

ژمارەیەک هاوڵاتی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی سعودیە بەهۆی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانەوە گیریان خواردووە و لەڕێگەی ناس کوردەوە داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێم و عێراق دەکەن کار بکەن بۆ گەڕاندنەوەیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

حاجی محێدین کە خۆی یەکێکە لەو کەسانە لە لێدوانێکی تایبەتدا بە "ناس کورد"ی وت، "ئێمە ژمارەمان شەش کەسە لە هەرێمی کوردستانەوە، چوارمان خەڵکی ئیدارەی گەرمیان و یەکێک پارێزگای هەولێر و ئەوی تریان خەڵکی پارێزگای دهۆکە، ماوەی هەفتەیەکە لە سعودیە گیرمان خواردووە."

 

ئەوان کە کاری بازرگانی دەکەن گرتەیەکی ڤیدیۆییان بۆ ناس کورد ناردووە و تێیدا داوا دەکەن بەزووترین کات دەسەڵاتدارانی هەرێم و بەغدا گەشتێکی تایبەتیان بۆ فەراهەم بکات و بیانگەڕێنێتەوە.

 

حاجی محێدین وتیشی، "لەدوای ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەى جۆرە نوێیەکەى کۆرۆنا، ئێمە لێرە گیرمان خواردووە، دەبوو دووشەممەى پێشوو بگەڕێینەوە، ئێستا لە کەشوهەوایەکی زۆر ساردا ماوینەتەوە."

جەختی کردەوە کە هاوڵاتیان زۆربەى وڵاتەکانی تر کاریان بۆ کراوە و لەلایەن حکومەتەکانی خۆیانەوە گەڕێنراونەتەوە.

 

دەشڵێت، "لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق لە سعودیە قسەمان کردووە بەڵام وتوویانە هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی دەروازەی سنوریی عەرعەرەوە هەولی ناردنەوەمان دەدەن، بەڵام ئێمە ئەوەمان ناوێت چونکە دۆخی ئەمنی ڕێگاکە باش نییە."