گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیانێکی زۆر

زیانەكانی ئاڵوگۆڕی دینار و دۆلار ئاشكرا كرا

2020.12.26 - 14:28
App store icon Play store icon Play store icon
زیانەكانی ئاڵوگۆڕی دینار و دۆلار ئاشكرا كرا

ناس کورد-

قەبارەی زیانەكانی عێراق لە فرۆشتنی دۆلار لە ڕێگای مەزاتی دراوەوە لە ساڵی 2020دا بە نۆ ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت لە یەدەگی نەختینەیی كە هەشت ملیاریان بەتەنها لە دوو مانگی هاویندا بووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی شیكارێك كە دامەزراوەی "عراق المستقبل"ی تایبەت بە توێژینەوە ئابورییەكان ئامادەی كردووە و "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (26 كانونی یەكەمی 2020)، بەپێى داتاکانى بانکى ناوەندى بەهاى ئەو زیانانەى کە لەپارەى یەدەگى بانکى ناوەندى بۆ قەرەبووى کڕینى دراوى بیانى لەساڵى 2020 کەوتووەتەوە زیاتر لە نۆ ملیار دۆلار بووە.


کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، بانکى ناوەندى بەبڕى 26.6 ملیار دۆلار لە مانگى ئەیلولى ساڵى 2020 لە وەزارەتى دارایى کڕیوە و لەبەرامبەریشدا زیاتر 36 ملیار دۆلارى بۆ کڕینى دراو فرۆشتووە و ئەوەش واى کردووە بانکى ناوەندى ناچاربووە قەرەبووى ئەو کورتهێنانە لەیەدەگى بانکى ناوەندى پڕبکاتەوە.



هەر بەپێى ئەو ڕاپۆرتە، لە مانگەکانى ئاب و ئەیلولى ڕابردوو گەورەترین زیان لەیەدەگى نەختێنە ڕوویداوە و بانکى ناوەندى هیچ بڕێکى لە وەزارەتى دارایى نەکڕیووە و لەبەرامبەردا هەستاوە بەفرۆشتنى هەشت ملیار دۆلار تەنها بۆ ئەو دوو مانگە ئەمەش واى کردووە قەبارەى زیانەکان زۆر زیاتر ببن.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، بانکى ناوەندى هەموو کاتێک دۆلارى لەوەزارەتى دارایى کڕیووە و دووبارە بەبازاڕەکانى عێراقى فرۆشتووەتەوە ئەوەش  لەڕێگەى فرۆشتنى دراوى دۆلارەوە خستویەتە بازاڕەوە بەمەبەستى مامەڵە کردن بەشتومەک و کاڵاى هاوردە و بەردەوامى بزاوتى بازرگانى لەبازاڕەکاندا.