گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکار چییە؟

سەرۆک وەزیرانى ئەرمینیا: ئەگەر خەڵک بڕیار بدات واز لە کورسییەکەم دەهێنم

2020.12.26 - 12:00
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆک وەزیرانى ئەرمینیا: ئەگەر خەڵک بڕیار بدات واز لە کورسییەکەم دەهێنم

ناس کورد-

لە وەڵامى ناڕەزایەتیەکانى خەڵکیدا، سەرۆک وەزیرانى ئەرمینیا ئامادەى خۆى بۆ وازهێنان لەسەر کورسییەکەى دەربڕى بەڵام بەو مەرجەى وازهێنانەکەى بە بڕیارى خەڵکى بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە میانەى پۆستێکى کە لە فەیسبوکى خۆی بڵاوى کردووەتەوە و "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، نیکۆل باشینیان، سەرۆک وەزیرانى ئەرمینیا (26ى کانوونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاندووە، ئەو خۆشحاڵە بە وازهێنان لە کورسیەکەى وەکو سەرۆک وەزیران بە بڕیارێک گەل بیدات، بەڵام تەنها بە بڕیارى گەل کورسیەکەى بەجێدەهێڵێت.


باشینیان دەشڵێت، "گەر خەڵکیش متمانەى پێم هەبێت ئەوا ئامادەم لەم بارودۆخە سەختتەدا بەردەوام بم لە سەرۆکایەتى وڵات".


سەرۆک وەزیرانى ئەرمینیا داواش لەهێز و لایەنە سیاسیەکانى ناو پەرلەمان و دەرەوەى پەرلەمان دەکات وتوێژ بەمەبەستى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە لەساڵى 2021 دەستپێبکەن.


بەهۆى واژۆکردنى ڕێکەوتنێک بۆ ڕاگرتنى شەڕ لەناوچەى قەرەباغ لەگەڵ ئازربایجان و ڕادەستکردنى چەند ناوچەیەکى قەرەباغ بەو وڵاتە، شەپۆلێک لە ناڕەزایەتى و خۆپیشاندان دەستیانپێکردووە و داواى دەستلەکارکێشانەوەى سەرۆک وەزیرانى ئەرمینیا دەکەن، لەبەرامبەر کاردانەوەکانیشدا سەرۆک وەزیرانى ئەرمینیا دەڵێت، "ناچاربووم بە واژۆکردنى ئەو ڕێککەوتنە".