گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانێک لە عەسائیبەوە لەبارەى هەڕەشەی سەربازی بۆسەر بەغدا

2020.12.26 - 00:14
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێک لە عەسائیبەوە لەبارەى هەڕەشەی سەربازی بۆسەر بەغدا

ناس کورد-

مەحمود روبەیعی، وتەبێژی باڵی سیاسیی بزوتنەوەى عەسائیب ڕەتی کردەوە هێزەکانیان نمایشی سەربازییان لە شەقامەکانی بەغدا کردبێت و دەڵێت، "ئەو ڤیدیۆییانەی بڵاوکراونەتەوە کۆنن."  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

مەحمود روبەیعی لە تویتێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (25ی کانونی یەکەمی 2020) کردووە دەڵێت، "هیچ نمایشێکی چەکدارانی عەسائیب لە بەغدا بوونی نییە، ئەوەی بڵاوکراوەتەوە گرتە ڤیدیۆیی کۆنن و ئێمە ئەو کەسانە ناناسین، هەندێک دەیانەوێت فیتنە و هەرای پوچی میدیایی بنێنەوە."

 

باسی لەوەشکردووە کە "ئێمە ڕێزی یاسای دەگرین و داوای ئاساییکردنەوەى دۆخەکە دەکەین، داواش لە میدیا دەکەین زۆر بە وردییەوە مامەڵە لەگەڵ زانیاریی و دەنگۆکان بکات."

 

بەڵام جەواد تەلیباوی، یەکێکی لە فەرماندە سەربازییەکانی عەسائیبی ئەهلی حەق لە تویتەرەکەى کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە دەڵێت، "پێش چوار ڕۆژ یەکێک لە لایەنگرانی عەسائیب بە تۆمەتی تاوانێک دەستگیرکراوە، ئەم ئێوارە هەواڵمان پێگەیشت کە هێزە ئەمنییەکان دەیانەوێت لێکۆڵینەوەکان بەلاڕێدا ببەن و فشاری لێ بکەن کە وا نیشان بدات کە پەیوەندی بە هەڵدانی موشەکەکانی سەر ناوچەی سەوزەوە هەیە، بۆیە ئێمە دەستێوەردانمان کرد بۆ وەستاندنی ئەو هەوڵە نایاساییانە."

 

دەشڵێت، "بابەتەکە کۆتایی هاتووە و ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکانی خۆمان نابینەوە."

 

ئەمشەو بەغدا دۆخێکی ئەمنیی هەستیار تێدەپەڕێنێت بەهۆی هەڕەشەی میلیشیاکانی سەر بە عەسائیبی ئەهلی حەق و بڵاوكردنەوەی هێزەکانیان بە ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە بەناو شەقامەکانی بەغدا.   

  

هەڕەشەی هێزەکانی میلیشیاکانی عەسائیب کە ئەمیندارەکەى قەیس خەزعەلییە بەهۆی دەستگیرکردنی چەند چەکدارێکیانەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بەغدا بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە هێرشە موشەکییەکانی ئەمدواییەی سەر ناوچەی سەوزی بەغدا.  

 

زیاتر لەوەش، ئەو گروپە چەکدارییانە چەندین گرتە ڤیدیۆییان بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا خۆیان پڕچەک کردووە و هەڕەشە لە هێزە ئەمنییەکان دەکەن، ئەوان دروشمی جیاواز و هەڕەشە ئامێز دەڵێنەوە.  

  

  

بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکان لە بەغداوە، ئەو گروپە میلیشیایانە ماوەى 48 کاتژمێریان داناوە بۆ ئازادکردنی ئەندامەکانیان، بەڵام تائێستا کازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سورە لەسەر دەستگیکردنیان و کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە.  

  

هاوکات سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئاسایشی عێراق لە رێگەی تویتێكەوە رایگەیاند "ئاسایشی عێراق ئەمانەتێکە لە گەردنماندایە و ملکەچ نابین بۆ سەرکەشی و ئیجتیهادەکان."     

  

زیاتر بخوێنەوە: هەڵبژاردنە چاوەڕوانكراوەكەی 2021: شەڕەقۆچ لەنێوان حەشد و سەدردا  

  

کازمی لە تویتێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (25ی کانونی یەکەمی 2020) دەڵێت، "بە بێدەنگی و ئارامییەوە کارمان کرد بۆ گەڕاندنەوەى متمانەی گەل و هێزە ئەمنییەکان و سوپا بە دەوڵەت بەڵام بەهۆی کاری سەرکەشیانەی دەرچووان لە یاسا ئەو متمانەیە لەرزا."     

me_ga.php?id=1933  

دەشڵێت، "داوای ئارامکردنەوەى دۆخەکەمان کرد تاوەکو ڕێگری بکەین لە ڕاکێشانی وڵاتمان بۆ سەرکەشی تری بێهودە، بەڵام ئامادەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى یەکلاکەرەوە ئەگەر پێویست بکات."    

  

 سەرچاوەیەکی تری ئەمنی ئاشکرای کرد، مستەفا کازمی ڕەتی کردووەتەوە دەستگیرکراوەکانی عەسائیبی ئەهلی حەق ئازاد بکات تا ئەوکاتەى ڕەوتی لێکۆڵینەوەکان تەواو دەبن.  

  

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد لە بەغدا، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لەسەر خەتە لەگەڵ گروپە میلیشیاکان بۆئەوەى هێزەکانیان لەناو شەقامەکانی بەغدا بکشێننەوە و بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکرێت.  

  

لە بەرامبەردا، هێزێکی زۆری ئەمنی حکومەتی عێراق لە شەقامەکانی شاری بەغدا بڵاوەیان پێکراوە.  

  

لە لایەکی ترەوە هێزی دژەتیرۆری عێراق لە پەیامێکدا دەڵێت، "هێزەکانمان ئامادەن بۆ پاراستنی عێراق و عێراقییەکان و چاوەڕێی فەرمانی سەرۆک بەڕێز سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەین."  

  

هاوکات سەرکردە سیاسییەکان لەسەر هێڵن بۆڕێگری لە بەرپابوونی شەڕ و داوای ئارامکردنەوەى دۆخەکە دەکەن لەنێوان عەسائیب و حکومەتدا.  

  

ئەو سەرکردە سیاسییانە هۆشداری دەدەن لەوەى هەر پێکدادانێک دەبێـە دەرچەیەک بۆ دزەکردنی "تیرۆرستان".