کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- كەشناسێکى عێراقی پێشبینى ئەوەى کردووە لە ڕۆژى هەینى داهاتوو بەدواوە پلەکانى گەرماى هەرێمى کوردستان بە ڕێژەیەکى بەرچاو بەرزببنەوە، بەجۆرێک 40 پلەى سیلیزى تێپەڕێنێت. . صادق عەتیە کەشناسى عێراقى لە پەڕەى خۆى لە فەیسبووک بڵاوى کردۆتەوە، پلەكانی گەرماى عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو لە ڕۆژی هەینیەوە دەستدەكات بە بەرزبوونەوەیەكی جیاواز لە ڕۆژانی پێشوو، ئەو شەپۆلە گەرمایە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، ئەوەش بەهۆی ڕووتێكردنی تۆپەڵە هەوایەكی كەمەری وشك، كە كاریگەریەكی بەردەوامى دەبێت تا ناوەڕاستی هەفتەى داهاتوو". . ئەو كەشناسە عێراقییە ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ڕۆژانی هەینی و شەممەی داهاتوو پلەكانی گەرما لە ناوەڕاست و باشوری عێراق بەرز دەبێتەوە تا دەگاتە نزیكەی 45 پلە، لە هەرێمی كوردستانیش پلەكانی گەرما تا سەروى 40 پلە بەرز دەبنەوە. . پێشبینى ئەو کەشناسە عێراقییە لە کاتێکدایە لە سەرەتاى ئەم هەفتەدا لە هەرێمى کوردستان بارنبارینى بەخوڕ دەستى پێکرد، بەهۆیەوە پلەکانى گەرما نزمبوونەوەیان بەخۆیانەوە بینى. . .