گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئەگەرنا هەڵوێستمان دەبێت’’

سەدر داوایەکی بەپەلە لە ئەمریکا و ئێران دەکات

2020.12.25 - 21:38
App store icon Play store icon Play store icon
سەدر داوایەکی بەپەلە لە ئەمریکا و ئێران دەکات

ناس کورد-

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوایەک لە ئەمریکا و ئێران دەکات و ڕایگەیاند، "عێراق بووەتە قوربانی ناکۆکی (ئەمریکی - ئێرانی) و بە شێوەیەک زیانی پێگەیاندووە کە ناکرێت بێدەنگی لێ بکرێت."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

موقتەدا سەرد لە تویتێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (25ی کانونی یەکەمی 2020) دەڵێت، عێراق بووەتە گۆڕەپانی "ئەمنی و سیاسیی و ڤایرۆسیی و ئەوەش بووەتە لاوازکردنی حکومەت و گەلیشی ماندوو کردووە."

 

لە تویتەکەیدا سەدر داوا لە ئێران دەکات کە عێراق دوربخاتەوە لە ناکۆییەکان و شکۆی و سەربەخۆیی حکومەتەکەى بپارێزێت، هەروەها داواشی لە ئەمریکا کردووە دووربکەوێتەوە لەوە چونکە "عێراق و عێراقییەکان لایەنێک نین لەو کێبرکێیە و ئێمە لە هەوڵداین بۆ بنیادنانی عێراقی خۆشەویست."

 

دەشڵێت، "لە ئەگەری وەڵامنەدانەوەی داواکەمان، هەڵوێستێکی عێراقی و نیشتمانیمان دەبێت بۆ پاراستنی نیشتمانی و گەل و پیرۆزییەکانمان."

Image

لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ڕايگەياند، دوو فەوجی کۆماندۆی سوپای عێراق لە بەغدای پایتەخت بڵاوکراوەنەتەوە، ئەوەیش دوای ئەوەی موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای کردبوو باری لەناکاو لە بەغدا ڕابگەیەندرێت.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

لەوبارەیەوە محەمەد ڕەزا ئال حەیدەر، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (25ی کانونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، لیژنەکەیان لەگەڵ بانگەوازەکەی موقتەدا سەدرە سەبارەت بە راگەیاندنی باری لەناکاو لە بەغدا و وتی، "پێویستە سوپای عێراق ئەو ناوچانەی بەغدا کۆنترۆڵ بکات کە مووشەکیان لێوەی ئاڕاستەی باڵیۆزخانەکان دەکرێت کە بەپێی یاسای نێودەوڵەتی ھێڵی سوورە".  

  

ڕاشیگەیاند، "پێویستە ئاسایش و یاسا لە بەغدا بسەپێندرێت و ڕێگە نەدرێت کردەی تیرۆرکردن و ھێرشکردنە سەر شوێنە گشتییەکان ئەنجام بدرێت و وتی، "دوای بانگەوازەکەی موقتەدا سەدر سەبارەت بە راگەیاندنی باری لەناکاو، دوو فەوجی کۆماندۆ لە بەغدا بڵاوکراوەنەتەوە".  

  

محەمەد رەزا ئال حەیدەر وتیشی، "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، وەزیری بەرگریی و سەرۆک ئەرکانی سوپا سەرجەمیان لەگەڵ ئەوەدان کە ھێزەکانی سوپا لە بەغدا بڵاوبکرێنەوە".  

  

پێشتر موقتەدا سەدر داوای کردبوو کە باری لەناکاو لە بەغدای پایتەخت رابگەیەندرێت و ڕاشیگەیاندبوو کە پشت بە ھێزەکانی سوپای عێراق ببەسترێت بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی و نێردەکانی دیپلۆماتی لە بەغدا.  

  

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە باس لە چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکە و گواستنەوەى بۆ هەولێر دەکرێت.  

  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

لە تویتێکیدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا (25ی کانونی یەکەمی 2020) جەخت دەکاتەوە کە ماسیۆ تولەر، باڵێۆزی ئەمریکا لە عێراق لە بەغدا ماوەتەوە و باڵیۆزخانەکەش کاری ئاسایی خۆی دەکات.