گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’تازە پێویست ناکات’’

هەڵوێستی فەرمی گۆڕان لەبارەى ’’وەفدی جاران’’ی هەرێم بۆ بەغدا

2020.12.25 - 21:32
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستی فەرمی گۆڕان لەبارەى ’’وەفدی جاران’’ی هەرێم بۆ بەغدا

ناس كورد-

وتەبێژی بزوتنەوەى گۆڕان دەڵێت، بڕیار بوو شاندێکی باڵای بڕیاربەدەستی سیاسیی-حکومی سەردانی بەغدا بکات "بەڵام هەمان وەفد" نێردرایەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

عەدنان عوسمان، وتەبێژی بزوتنەوەى گۆڕان لە تویتێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (25ی کانونی یەکەمی 2020) دەڵێت، "لە کۆنەوەی سێ قۆڵی، جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە وەفدێکی باڵای بڕیاربەدەستی سیاسی ـ حکومی سەردانی بەغدا بکات وهەوڵی رێکەوتن بدات.کەچی هەمان وەفدی جاران( کەماندوبونیان جێی تەقدیرە)نێردرایەوە بەغدا بەبێ وەفدە سیاسیەکە."

 

دەشڵێت، "پێم وایە تازە پێویست بە چونی وەفدی سیاسی ناکات. نیەتەکان روون نین."