کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- وریا حسێن
ئێواره‌یه‌كی دره‌نگی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو هه‌ریه‌كه له (قادری حاجی عه‌لی و عوسمانی حاجی مه‌حمود) كه به سه‌ركرده ناڕازییه‌كانی گۆڕان وه‌سفده‌كرێن، سەردانى گڵكۆی نه‌وشیروان مسته‌فایان کرد، ئەوەش وەک پەیامێک دەبینریت کە مەبەست لێێ ئەوەیە "ئه‌وان هێشتا هه‌ر گۆڕانن، به‌ڵام نیگه‌رانن".
.
بەشدارى حکومەت ئەرکى ئاشتکردنەوەى سەرکردە و هەلسوڕاوە ناڕازییەکانى لە بزوتنەوەى گۆڕان قورس‌تر کردووە، باڵى ناڕازیش دوو هەلبژاردەیان لە پێش خۆیان داناوە بۆ ئەوەى ئاڕاستەى بزوتنەوەکە "راست بکەنەوە".
.
.
"لەبەر خاترى ڕوحى کاک نەوشیروان بووە"
لە سالیادى کۆچى نەوشیروان مستەفادا بەشێکى هەڵسوراو و سەرکردە ناڕازییەکانى گۆڕان بینران کە سەردانى گۆڕى سکرتێرى کۆچکردووى گۆڕانیان کرد، هەندێکیان دەڵێن، "لەبەر خاترى ڕوحى کاک نەوشیروان ڕۆشتون".
.
شاخه‌وان تاهیر موانی هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ناڕازی له‌ئه‌دای ئێستای بزوتنه‌وه‌كه‌ی، له‌باره‌ی به‌شداری ناڕازییه‌كانی ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له یادی نه‌شیروان مسته‌فادا نه‌یشارده‌وه، چونیان بۆ مه‌راسیمه‌كه له‌به‌ر خاتری ڕوحی نه‌وشیروان مسته‌فا بووه و هیچی تر، زیاتر بۆ ناس كورد- وتى: "هۆكاری به‌شداری ئێمه له‌به‌رخاتری ڕۆحی كاك نه‌وشیروان مسته‌فا بووه، چونكه كاك نه‌وشیروان له ساڵی شه‌سته‌كانه‌وه و له‌یه‌كه‌م وێستگه‌ی خه‌باتییه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی كۆچی دوایی كرد، هه‌میشه جه‌ختی له ئازادی و یه‌كسانی و مافی مرۆڤ و دادپه‌روه‌ری ده‌كرده‌وه".
.
"چونی ئه‌وان بۆ سه‌ر گڵکۆی ڕێكخه‌ری كۆچكردو كه ساڵانێك پێكه‌وه هاوڕێبوون و هه‌ر پێكه‌وه‌ش گۆڕانیان له‌گردی زه‌رگه‌ته‌وه دروستكرد، ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی په‌یامێكی ڕووت مایه‌وه هیچی نه‌گۆڕی له‌وه‌ی ئاشتهوایهكی ناوخۆیی له‌ناو گۆڕان دروستبكات"، ئەو هەڵسوڕاوەى گۆڕان واى وت.
.
.
ڕه‌گی كێشه‌كانی نێو بزوتنه‌وه‌ی گۆران بۆ ساڵی 2010 ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك قادری حاجی عه‌لی به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی بی ئه‌وه‌ی له‌ڕاگه‌یاندن ڕه‌نگبداته‌وه، نیگه‌رانی هه‌بووه له‌شێوه‌ی ئیداره‌دانی حیزبه‌كه، بۆیه داوتر به‌فه‌رمی قادری حاجی عه‌لی چالاكیه‌كانی خۆی هه‌ڵپه‌سارد و گه‌ڕایه‌وه ماڵی خۆی.
.
ئه‌م دۆخه ته‌نها بهقادری حاجی عه‌لی و لایه‌نگرانیه‌وه نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو عوسمانی حاجی مه‌حمود ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپهڕاندنیشی هاته سه‌ر، بۆیه ئێستا ئه‌و دوو كه‌سایه‌تییه له ده‌ره‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئێستای گۆڕان یه‌كیانگرتووه، ڕه‌وتێكی نوێیان له‌هه‌ناوی گۆڕان دروستكردوو.
"قادرى حاجى عەلى و عوسمانى حاجى مەحمود" کێیان لەگەڵە و کێ دژیانە؟
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ناس كورد، هەریەک لە "قادری حاجی عه‌لی و عوسمانی حاجی مه‌حمود"، چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیاری ناو گۆڕانیان لە چواردەور کۆبووەتەوە، دیارترینیان، "مام رۆسته‌م، ئاوات قاره‌مانی، تۆفیق كانی وه‌تمانی"، جگه له‌وانیش، ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی خولی سێهه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه "سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج و دڵشاد حسێن"، له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی ناو ژور و ڕێكخسته‌كان، له‌وانه‌ش "عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك و محەمه‌د عه‌لی"، كه له ئاستی باژێروان و سه‌رۆكی ژوردان.
.
ئێستا ئەو كهسایاتییانه به‌رده‌وام كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن وه‌ك ڕایه‌ڵه‌یه‌كی حیزبی جیا له خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و گۆڕانی گرده‌كه كاره‌كانیان ڕایی ده‌كه‌ن و سه‌ردانی ماڵی ئه‌و دوو سەرکردە ناڕازییەى گۆڕان ده‌كه‌ن، به تایبه‌ت ماڵی عوسمانی حاجی مه‌حمود کە بە گوێرەى وتەى کەسێکى نزیک ئەو سەرکردەیەى گۆڕان کە بە ناس کوردى ڕیاگەیاند: "ڕۆژانه بارتاقای گرده‌كه خه‌ڵك سه‌ردانی ده‌كات".
.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌واندا ڕێكخه‌ری گشتی و ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن هه‌یه، كه له‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه "عومه‌ر سه‌ید عه‌لی و محەمه‌د تۆفیق ڕه‌حیم ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن"ه دوای ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه له "جه‌لال جه‌وهه‌ر، شۆرش حاجی، مامۆستا جه‌مال، دلاوه‌ری حاجی عوسمان و د.ڕه‌ئوف عوسمان" دێن، كه "پێشوتر و ئێستا سه‌رقاڵی تهسفییهكردنی لایه‌نگرانی قادری حاجی عه‌لی و عوسمانی حاجی مه‌حمود بوون"، ئەوەش به گوێره‌ی ووته‌ی لایه‌نگرانی دوو سه‌ركرده ناڕازییه‌كه.
.
.
چى دۆخەکەى گەیاند بە ئێستا؟
.
کەسێکى نزیک لە باڵی ناڕازی گۆڕان ئه‌وه‌ی بۆ ناس كورد ئاشکرا کرد کە، له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا نه‌یاره‌كانیان هه‌وڵی زۆریاندا بۆ لێدان له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌هه‌ردوو سه‌ركرده ناڕازییەکەوە هه‌ن، نمونه‌ی ئه‌وه‌ی هێنایه‌وه "هه‌وڵی كوده‌تا هه‌بوو به‌سه‌ر هه‌ردوو سه‌ركرده‌كه‌دا ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی كۆنترۆڵكردنی ڕاگه‌یاندنه‌وه" بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ریانبكه‌ن به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی سه‌ربگرێت ئاشكرابووه.
.
بە گوێرەى زانیارییەکان، له‌ڕێگه‌ی په‌یجه سێبه‌ره‌كان و ته‌نانه‌ت له ته‌له‌فزیۆنی "كه‌ی ئێن ئێن"یش هێرشیان كردۆته سه‌ر كه‌سایه‌تی "قادری حاجی عه‌لی" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دژی ئه‌وان "ئاكۆ عه‌بدولكه‌ریم"یان وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ی ئێن ئێن داناوه.
.
عه‌بدوڵا كوێخا موبارهیهك یه‌كێك له‌سه‌ركرده ناڕازییه‌كان، كه پێشتر له جڤاتی نیشتمانی ده‌ستی لهكاركێشابویهوه، له‌باره‌ی كێشه‌كانى بزوتنەوەکەوە به ناس كورد-ى راگەیاند: "كێشه‌كان له سیاسیه‌ت و بڕیاردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران هه‌یه، ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له پۆسته‌كانیان له‌ناو گۆران هه‌ڵگرتووه مانای ئه‌وه نیه گۆڕان نین، به‌ڵكو له‌جاران گۆڕانترن".
.
.باڵی ناڕازی به نیازی چین؟
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ناس كورد، هه‌ردوو سه‌ركرده ناڕازییه‌كه و لایه‌نگرانیان نیگه‌رانییه‌كانیان له ئاستی باڵادایه، به‌ڵام بڕیاری كۆتایی نه‌دراوه بۆ ئه‌وه‌ی بژارده‌ی جیابوونه‌وه هه‌ڵبژێرن، بۆیه دوو پلانیان له‌به‌رده‌م خۆیان داناوه، ئه‌وانیش بریتین لە، "چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن ئاستی نیگه‌رانییه‌كان زیاد بكەن، له كاتی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌وانه‌یه ئه‌وكاته جوڵه‌كانیان به ئاڕاسته‌ی گه‌مارۆدانی گرده‌كه زیاتربكهن"، به‌پێچه‌وانه‌وه فشاره‌كانیان سه‌ر نه‌گرێت "چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو وه‌ك لیستێك به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن".
.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی نزیك له هه‌ردوو سه‌ركرده ناڕازییه‌كه، ئه‌و پلانەکانى باڵى ناڕازى پشتڕاست کردەوە، ڕاشیگەیاند: "تا ئێستا بڕیاری جیابوونه‌وه‌مان نه‌داوه، چاوه‌ڕێی هه‌وڵه‌كانی چاكسازی ناو گۆرانین".
.
لە بارەى کۆنفرانسى بزوتنەوەکەوە، ناس کورد ئەوەى زانیووە، باڵی ناڕازی له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه نین کە گۆڕان له ڕاگه‌یه‌ندراوی یادی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فادا ڕایگه‌یاندووە، به‌و پێیه‌ی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن ده‌ستكاری پێكهاته‌ی ڕێكخستنی گۆڕانیان كردووه له "ژوری په‌یجوری" و ژوره‌كانی دیكه، هەستاون بە دوورخستنەوەى ئه‌و کەسانەى نزیکن لەو دوو سەرکردە ناڕازییە، بەوەش گرفت بۆ بەشدارى کۆنفرانس درووست دەبێت.
.
.
پلانی خانه‌ی ڕاپه‌راندن چیه؟
بەدواداچوونەکانى ناس ئەوەى دەرخستووە، خانه‌ی ڕاپه‌راندن، پلانێكیان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ كۆنترۆڵكردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌ویش به ئاشتكردنه‌وه‌ی عوسمانی حاجی مه‌حمود، كه خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌هێزه، به‌تایبه‌ت له سنوری گه‌رمیان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ریه‌كه له عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و محمه‌د تۆفیق ڕه‌حیم سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه سه‌ردانی عوسمانی حاجی مه‌حمودیان كردووه و داوایان لێكردووه په‌شیمان بێته‌وه له "وازنامهكه"ی و بچێتەوە نێو گۆڕان.
.
چالاك موهه‌ندیس ئه‌ندامی جفاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ئه‌و سه‌ردانه‌ی بۆ ناس كورد پشتڕاست کردەوە و وتى: "هه‌وڵ هه‌بووه و هه‌وڵیش ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی گۆڕان، بۆیه ئێمه له‌و بڕوایه‌دا نین كاك قادر و كاك عوسمان جیاببنه‌وه یان حیزب ڕابگه‌یه‌نن، چونكه ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و خۆیان زیانی لێده‌كه‌ن".
.
.