گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دووبارە توشبوونەوە

توێژینەوەیەکی مژدەبەخش بۆ چاکبووانی کۆرۆنا

2020.12.25 - 19:37
App store icon Play store icon Play store icon
توێژینەوەیەکی مژدەبەخش بۆ چاکبووانی کۆرۆنا

ناس کورد-

ئایا ئەو کەسانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تێدەپەڕێنن دووبارە مەترسی توشبوونەوەیان هەیە؟ ئەوە پرسیارێکی زۆر دووبارەیە کە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە لە جیهاندا چەندین جار قسەى لەسەر کراوە و دەیان توێژینەوە وەڵامیان داوەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

توێژینەوەکان دەرئەنجامی جیاوازیان لەبارەى دروستبوونی دژەتەن لە لەشی چاکبووەکاندا دەرخستووە، بەڵام دوو توێژینەوەی نوێ ئەوە دەردەخەن کە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرگریی لە دووبارە توشبوونەوە دەکات.

 

ئاژانسی ئاسۆشییەتد پرێس لە ڕاپۆرتێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (25ی کانونی یەکەمی 2020) دەڵێت، "توێژەرەوان دەریانخستووە کە ئەوانەى دژە تەنی کۆرۆنا لە لەشیان دروست دەبێت کەمترین چانسی دووبارە توشبوونەوەیان هەیە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا."

 

توێژینەوەی یەکەم لەلایەن توێژەرانی پەیمانگای نیشتمانی ئەمریکی بۆ شێرپەنجە ئەنجام دراوە، زیاتر لە سێ ملیۆن کەس تاقیکردنەوەى دژە تەنیان ئەنجامداوە و دەرکەوتووە کە "تەنها 0.3%ی ئەوانەی تاقیکردنەوەکەیان ئەنجام داوە توشی ڤایرۆسەکە بوونەتەوە."

 

لای خۆیەوە، نید شاربلس کە بەڕێوەبەری پەیمانگاکەیە دەڵێت، "ئەو کەسانەی دژە تەنی پەتای تریان تێدایە زۆر بە کەمی توشی پەتای تر دەبن، ئەوەش هەمان ئەو دژە تەنەیە کە بەهۆی وەرگرتنی ڤاکسینەوە وەریدەگرن."

 

هاوکات توێژینەوەیەکی تر کە توێژەرانی زانکۆی ئۆکسفۆرد لە بەریتانیا ئەنجامیان داوە و 12 هەزار کارمەندی تەندروستی بەشدارییان تێدا کردووە لە نەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتە دەرکەوتووە، "لەو ژمارە زۆرە کە بەشدارییان کردووە تەنها دوو کەسیان جارێکی تر توشی کۆرۆنا بوونەتەوە لە شەش مانگی یەکەمدا، ئەوانیش هیچ نیشانەیەکیان نەبووە."