گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بخوێنەوە

زانیاری لەسەر ئەو وێنەیەی کە تێیدا ’’عێراقییەکان دۆلارەکانیان فڕێ دەدەنە سەر شەقام’’

2020.12.25 - 17:45
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاری لەسەر ئەو وێنەیەی کە تێیدا ’’عێراقییەکان دۆلارەکانیان فڕێ دەدەنە سەر شەقام’’

ناس کورد-

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە عێراق، وێنەیەک بڵاوبووەتەوە کە هەرایەکی زۆری دروستکردووە و دەوترێت خەڵکی دۆلارەکانیان فڕێ دەدەنە سەر شەقام و دەیسوتێنن، ئەوەش وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرامبەر بەرزبوونەوەى نرخی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وێنەیەکە لە زۆرێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە وەک لێرە و لێرە.

 

بەڵام بەپێی بەدواداچوونەکانی "ناس کورد"، ئەو وێنەیە هیچ پەیوەندییەکی بە عێراقەوە نییە بەڵکو لە یەکێک لە شەقامەکانی فەنزوێلا گیراوە، دوای ئەوەى چەند دزێک هەڵدەکوتنە سەر بانکێکی حکومی و پاشان پارەی فەنزوێلی فڕێ دەدەنە سەر شەقامەکان و خەڵکیش وەک ناڕەزایەتی لە بەرامبەر دۆخی خراپی داریی دەیسوتێنن.

 

هەر بەپێی بەدواداچوونەکان، ئەو پارەیەی کە دزەکان فڕێیان داوەتە سەر شەقامەکان کۆن بوون، واتە حکومەت جۆرێکی تر پارەی دەرکردووە بۆ بەکارهێنان.

 

شایەنی باشە ئەو وێنەیە پێشتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئیتاڵیاش بەکارهێنراوە و وتراوە کە "خەڵکی بەهۆی بێئومدبوونیانەوە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و مانەوە لە ماڵەوە، پارەکانیان فڕێ دەدەنە سەر زەوی."

 

نزیکەى سێ ملیۆن فەنزوێلی بەهۆی دۆخی خراپی داراییەوە کۆچیان کردووە، خەڵکی برسییە و دۆخی تەندروستی و بێکاری لەوپەڕیدایە.