گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

نێتفلێكس پەخشكردنى فيلمێکى لەبارەى خاشقچى رەتكردەوە

2020.12.25 - 15:57
App store icon Play store icon Play store icon
نێتفلێكس پەخشكردنى فيلمێکى لەبارەى خاشقچى رەتكردەوە

ناس کورد-

 

بريان فۆگڵ دەرهێنەرى ئەمريكى و خاوەنى خەڵاتى ئۆسكار نيگەرانى خۆى پیشاندا لە پەخشنەكردنى فيلمێكى لەسەر ژيانى جەمال خاشقچى ڕۆژنامەنوسى سعودى كە لە باڵيۆزخانەى سعودیە لە توركيا كوژرا لەلايەن پێگەى نێتفلێكسەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بريان فۆگڵ بە ماڵپەڕى "نيويۆرك تايمز"ى وتووە، دواى هەشت مانگ لە نەهامەتى بەردەوام كۆمپانيايەكى دۆزيەوە بۆ نمايشكردنى فيلمەكەى جەمال خاشقچى، بەڵام ئەو كۆمپانيايا سەربەخۆيە و هيچ پێگەيەكى پەخشكردنى جيهانى نييە بۆ پەخشكردنى فيلمەكە.

 

جەمال خاشقچى كە ڕۆژنامەنوسێكى ديارى ڕەخنەگر بوو لە سعوديە لە 2\10\2018 لە باڵيۆزخانەى ئەو وڵاتە لە توركيا كوژرا و دواى پارچە پارچەكردنى شاردرايەوە.

 

دەرهێنەرى ئەمريكى بريان فۆگڵ فيلمێكى لەسەر ئەو ڕۆژنامەنوسە بە ناوى "جيابوەوە - The Dissident" بەرهەمهێنا كە لە ميهرەجانى "سەندانس"ى سينەمايى سەركەوتنێكى بەرچاوى بەدەستهێنا.

 

هيلارى كلينتۆن وەزيرى پێشووى دەرەوەى ئەمريكا لەسەر فيلمەكە وتبوى، شايستەى ئەوەيە سەير بكرێت، ڕۆژنامەى "هۆڵيوود ڕيپۆرتەر"يش فيلمەكەى بە بەهێز و قوڵ و كامڵ وەسفكردبوو.

 

لاى خۆيەوە كۆمپانياى Briarcliff Entertainment ئاشكرايكردوە، مافى بڵاوكردنەوەى فيلمەكەى بەدەستهێناوە و لە سينەماكانى ئەمريكا و بەريتانيا و ئوستراليا پەخشى دەكەن و دواتر لە ڕێگەى خزمەتگوزارى داواكارى ڤيديۆوە بەردەست دەبێت لە كۆتاييەكانى ساڵى 2020 هاوكات لەگەڵ يادى كوشتى خاشقچى.

 

 بريان فۆگڵ باسى لەوەكردووە، هيواخواز بوو پێگەى جيهانى "نێتفلێكس" مافى پەخشكردنى فيلمەكەى بكڕيايەتەوە و ئەو پێگەيە وەك پێشوو نەماوە كە ڕوبەڕوى ڕوسيا و ڤلاديمێر پۆتنى سەرۆكى بوويەوە.

 

لەساڵى 2018 نێتفلێكس مافى بڵاوكردنەوەى فيلمى "ئيكاروس" كە هى هەمان دەرهێنەر بوو و خەڵاتى ئۆسكارى پێ بردەوە كڕيەوە سەرەڕاى ناڕەزايەتيەكانى ڕوسيا، بەهۆى فيلمەكەشەوە كە باسى بەكارهێنانى مادە وزەبەخشەكانى دەكرد لەلايە وەرزشوانانى ڕوسياوە هەڵبژاردەى ئەو وڵاتە لە ئۆڵۆمپيادى زستانەى 2018 بێبەش كرا.